
کێشـه, ئـارایــشهتهکـانی “پـیپ گـواردیـۆلا ” چییــه …!
له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی که‌سایه‌تیه‌کان، یانه‌کان، تیپه‌کان ئه‌وا ڕاسته‌وانه خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی به‌دیار ده‌که‌وێت، بێگوومان هیچ ڕاهێنه‌رێک، یاریزانێک نییه خاڵی لاواز و به‌هێزی نه‌بێت له‌هه‌ر ئاستێکدابن، گه‌ر یاریزانێک یاخوود ڕاهێنه‌رێک توانایان جیاواز بێت باشتر و وردتر خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت .
پێپ گواردیۆلا زۆر بهسادهيی خاڵی به‌هێزی خاڵی لاوازێتی، به‌هۆی هه‌بوونی ئه‌و بڕوا به‌خۆبوونه ناکه‌وێته ژێر کاریگه‌ری هیچ بارودۆخی ده‌ره‌کییه‌وه، ته‌نها کار به‌ستایلی و ئه‌و کلتوره ده‌کات که‌پێی ناسراوه هه‌ڵبه‌ته “تاکتیکه‌کان”ی ، پیپ هێنده سانا نییه تا بتوانیت لێێ ببیته‌وه، به‌دیوێکی دیکه‌دا پێویسته خوێندنه‌وه‌ی پێش وه‌خته‌ی پلان بۆ داڕێژراوت هه‌بێت بۆی دواتر پهنـا ببەیته به‌ر پلانی ” بی _ سی” وه‌ک یه‌ده‌ک .
کێشه‌ی گواردیۆلا لە چيە؟
پێش هه‌ر یاریه‌ک گواردیۆلا هاوکێشه‌یه‌کی هه‌یه بۆ یاریزانه‌کانی دووباره‌ى ده‌کاته‌وه ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ی: “له‌یاریزان خۆش ده‌بم گه‌ر گه‌وره‌ترین هه‌ڵه بکات له‌نێو گۆڕه‌پان ئه‌گه‌ر کاریگه‌ریشی هه‌بێت بۆ سه‌ر ئانجامهکانمان، بـه‌ڵام بههـیچ جۆرێک له‌یاریزان نابوورم ته‌واوی ووزه‌ی خۆی سه‌رف نه‌کات یاخوود له‌و ئه‌رک و ڕۆڵه‌ی پێی دراوه لابـدات”
له ژێــر ڕۆشنای هاوکێشه‌که‌ی پیپ خۆیه‌وه شیکاریهک ده‌که‌ین، گه‌ر به‌زمانی داتا و ژماره‌کان ده‌ست پێ بکه‌ین ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی به‌به‌رده‌وامی یاریزانانی پێکهاته‌که‌ی پیپ هاوڕێ و ده‌ست له‌ملانی (پێکانن) چوونکه یاریزانه‌کان له‌سه‌رجه‌م یاریه‌کاندا ته‌واوی تاقه‌ی خۆیان ده‌گوشن ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین فشاریان له‌سه‌ر دروست ده‌کات دواتر ڕاهێنانه‌کانی پیپ هیچی که‌متر نییه له یاریه فه‌رمیه‌کان چوونکه ڕاهێنهکانیش له‌ژێر كۆمهڵگهلێک گۆد و ڕێسا و یاسادایه.
ده‌رباره‌ی پێدانى ڕۆڵ و جێبه‌جێکردنی “کارلۆس پیۆڵ” ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت ; یه‌که‌مین مه‌شق و ڕاهێنان بوو به‌سه‌رپه‌رشتی پێپ، منی بانگ كرد ووتی ڕۆڵی تۆ چاودێریکردنی “سامیۆل ئیتۆیه” دواتر پیدرۆ تۆپێک ده‌هێنێت “پێکێ” ده‌بڕێت من خۆم ده‌گه‌یه‌نمه تۆپه‌که و سهرکهوانه دهیپچڕێنم، له‌کـاتی پشوودا پیپ نزیک بۆوه ووتی: تۆ یاریزانێکی پیشه‌گه‌ری چۆن ئه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ر داوات لێده‌کات جێ به‌جێی ناکه‌یت! ڕاسته تۆ تۆپه‌که‌ت پچڕاند به‌ڵام نـا ههوسهنگیت خسته نێو پلانه‌کانی من.
له یـهکـهمین یـاری “بـڕافـۆ” وه‌ک گۆڵپارێزی نوێی “مانچسته‌ر سیتی” پێپ پێی ده‌ڵێت ; به‌هیچ جۆرێک تۆپی درێژ لێ نـادهیت بۆ پێشه‌وه هه‌روه‌ها پێویسته زۆرترین تۆپ بگه‌یه‌نیته دڵی به‌رگریکاران.
هێنانه‌وه‌ی ئه‌م دوو نموونه‌یه بۆ ناسینی خوودی که‌سایه‌تی پیپ بوو که به‌هیچ جۆرێک ناکه‌وێته ژێر گاریگه‌ری هیچ بارودۆخێک
کێشه‌ی (گواردیۆلا) له ڕووی “هوونه‌ری” تاکتیکیه‌وه، ڕه‌گه‌زی سه‌ره‌کی پیپ له تاکتیکدا (زۆر تۆپ گلدانه‌وه _ کۆنتڕۆڵکردنی ته‌وه‌ری ناوه‌ند _ دروستکردنی بناغه‌ی هێرش له گۆڵپارێزه‌وه _ یاریکردن به‌تۆپی نزم و کورت و خێرا _ کارکردن له‌سه‌ر چه‌مکی بۆشایی (ڕووبـهر) _ زۆر گۆڕینی سیسته‌می یاریکردن به‌نموونه (٤-٣-٣) بۆ (٤-٢-٣-١)… هتد، لێره‌دا گواردیۆلا ئامانجی وایه ڕاهێنه‌ری دژ ده‌خاته ژێر کاریگه‌ری خۆیه‌وه بۆیه زۆرجار ده‌بینین باجی قورس ده‌دات، یان له‌کاتی یاریه‌که‌دا ئاشکرایه پلانه‌کانی وه‌ک خۆی ناڕوات ئاماده‌ی ئه‌وه‌ی تێدانییه بیگۆڕێت.
به‌رگری نه‌کردن; زه‌قترین خاڵی گواردیۆلا له‌هه‌ر یانه‌کدا بوبێت ئه‌م گرفته‌ی هه‌بووه، زۆر به‌که‌می به‌رگری ده‌کات ئه‌مه‌ش نا ڕاسته‌وخۆ پێدانی زۆرترین ڕووبه‌ره به تیمی دژبه‌ر له‌کاتێکدا زۆر ڕاهێنه‌ر ده‌توانن له‌م ڕێگایه‌وه له گواردیۆلا بده‌ن و سه‌رکه‌وتووش ده‌بن.
خاڵێکی دیکه جه‌نگی گواردیۆلا به‌گشتی به تاکتیکه نــه‌ک کوالێتی یاریزان زۆر یاریزان هه‌یه زۆر به‌ئاسانی له تاکتیک لاده‌ده‌ن ده‌توان تاکتیکهت لێ بشێوێنن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پیپ ئاماده نییه ئه‌م ڕۆڵه بخاته سه‌ر شانی هیچ یاریزانێک، یاخوود پلانه‌کانی بچووک بکاته‌وه لهیاریزانێکی دژبه‌ردا.
نوسينى: بەرهەم جەلال