Home / جيهان / گوارديۆلا ترسى لەدەستدانى فێرناندينهۆى هەيە..
download

گوارديۆلا ترسى لەدەستدانى فێرناندينهۆى هەيە..

ڕاهێنەرى يانەى مانجستر سيتى پيپ گوارديۆلا داواى لەيانەكەى كرد بەزوترين كات بۆندى ياريزانى يانەكەى و ياريزانى هێڵى ناوەند فرناندينهۆنوێ بكەنەوە.

ڕۆژنامەى “ميرر”ئەوەى ئاشكرا كرد كە بەڕێوبەرانى يانەى مان سيتى خۆيان ئامادەكردوە كەلەچەند ڕۆژى داهاتودا هەوڵى نوێكردنەوەى بۆندى  ياريزانە بەرازيليە دەستپێبكەن و بۆندەكەى نوێ  بكەنەوە بۆ ڕێگريكردن لەچونى ئەو ياريزانە بەرازيلە بەتايبەتيش بۆندى ئەو ياريزانە كۆتاى ئەمساڵ تەواو دەبێ و ترسى يانەكەى لە ڕۆشتنى ئەو ياريزانە واى لە بەڕێوبەرانى يانە ئينگليزيەكە كردوە كە پەلە بكەن لە نوێكردنەوەى  بۆندى فيرناندينهۆ  بەتايبەتيش ئەو داوايە لەلايەن پيپ گوارديۆلا داواكراوە لە يانەكەى .

پيپ گواريۆلا ئەو ياريزانە بەرازيليە بە چەكى قورسى يانەكەى دەزانێ ئەمەش هۆكارێكى سەرەكيە بۆ هەوڵدان بۆنوێكردنەوەى بۆندى ئەو ياريزانە و هەروەها  بە هۆكارى سەرەكى بەهێزى يانەكەى دادەنرێ لە خولى ئينگلزى ئەمساڵ  كە ١٠ يارى لەسەر يەك برنەوەيان تۆماركرد تائەو كاتەى لەبەرامبەر يانەى تۆتنهام توشى يەكسانبوون بن لە گەڕى حەوتەمى خولى ئينگليزى.

گواريۆلا لە ماوەى ڕابردودا ئەوەى ڕاگەياند كە تەمەننا  ئەكا سێ ياريزانى هاوشێوەى فرناندينهۆ لە ڕيزى يانەكەى بێت  تا بتوانێ نازناوەكان ببنەوە .

فرنانينهۆ بەشدارى ١١ يارى كروەو ٢ گۆڵى بۆيانەكەى تۆمار كردوە ئەويش لەبەرامبەر يانەى وێستهام لە خولى ئينگليزى و سلتيك لە يانە پاڵەوانەكانى  ئەوروپا.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*