Home / ئيتاليا / شۆك, پيلى لە هەڵبژاردەى ئيتاليا دورخرايەوە..!!
cuhzve2wyaq5ah8

شۆك, پيلى لە هەڵبژاردەى ئيتاليا دورخرايەوە..!!

راهێنەرى هەلبژاردەى ئيتاليا جياميرۆ ڤينتۆرا برياريدا هێرشبەرى يەكەمى ئيتاليا گرازيانۆ پيلى لە ليستى ئاتزۆرى بۆ بەرامبەر مەكدۆنيا كە بريارە رۆژى يەكشەمە يارى بكەن دوربخاتەوە.

 

شەوى رابردوو لە چوار چێوەى ياريەكانى پاڵاوتنى ئەوروپا بۆ گەيشتن بە مۆنديالى ٢٠١٨ى رووسيا هەڵبژاردەى ئيتاليا لە نێو ياريگاى يوڤانتۆس ميواندارى لە هەلبژاردەى مەتادرۆەكانى ئسپانيا كرد, لە خولەكى ٥٩ى ياريەكەدا راهێنەرى هەلبژاردەى ئيتاليا برياريدا گرازيانۆ پيلى دابنێت و لە جێگاكەيدا تچيرۆ ئيمۆبێلى بەشدارى پێ بكات, بەڵام ئەوەى بوە هۆى ئەوەى راهێنەرى ئاتزۆريەكانى ئيتاليا بريارى دورخستنەوەى پيلى بدات ئەوە بوو كە پيلى لە كاتى دانشتنى وەك نارەزاييەك لە بريارەكەى ئامادە نەبوو لەگەڵ ڤينتۆرا تەوقە بكات.

 

دورخستنەوەكەى پيلى لە هەڵبژاردەى ئيتاليا بە بريارى يەكێتى تۆپى پێى ئيتاليا و راهێنەرى ئيتاليا بوە, ئەوەش بەهۆى هەلسووكەوتى ناشياوى ئەو ياريزانەوە, هەرچەندە هێرشبەرەكە داواى لێبوردنيشى كردوە بەڵام بۆ يارى داهاتووى ئيتاليا دورخراوەتەوە.

جێگاى ئاماژەيە تا كاتى ياريكردنى پيلى بەرامبەر بە ئسپانيا ئيتاليا گۆڵێكى لێكرا بوو, بەڵام بريارى راهێنەر لە گۆرينى ئەو هێرشبەرە و هێنانە ناوەوەى ئيمۆبێلى هۆكارێك بوو بۆ يەكسان كردنەوەى ئەنجامەكە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*