Home / ئەوروپا / ڤيديۆ/ پرتوگال بە نيو دەرزەن گۆڵبارانى هەڵبژاردەى ئەندۆراى كرد..
%d8%b1%db%86%d9%86%d8%a7%da%b5%d8%af%db%86

ڤيديۆ/ پرتوگال بە نيو دەرزەن گۆڵبارانى هەڵبژاردەى ئەندۆراى كرد..

شەوى رابردوو لە ميانى پاڵاوتنەكانى كيشوەرى ئەوروپا بۆ گەيشتن بە مۆنديالى ٢٠١٨ى رووسيا لە گرووپى دووەم هەڵبژاردەى پرتوگال ميواندارى لە هەڵبژاردەى ئەندۆرا كرد و توانى بە شەش گۆڵى بێبەرامبەر ياريەكە بباتەوە و سێ خاڵ مسۆگەربكات.

لە ياريەكەدا و هەر لەسەرەتاوە و لە خولەكەكانى ٢ و ٤دا كريستيانۆ رۆناڵدۆ توانى دوو گۆڵ بۆ پرتوگال تۆمار بكات, ياريەكە بەم ئەنجامە تا خولەكەكانى كۆتايى گێمى يەكەم بەردەوام بوو, بەڵام پێش ئەوەى ناوبژيوان فيكەى كۆتايى لێ بدات جواو كانسيلۆ لە خولەكى ٤٤ گۆڵى سێيەمى پرتوگالى تۆمار كرد.

لە گێمى دووەم پرتوگال هاوشێوەى گێمى يەكەم ياريگاى كۆنترۆڵ كرد و جارێكى تر كريستيانۆ رۆناڵدۆ لە دواى تەنها دوو خولەك لە دەستپێكى ئەم گێمەش گەيشتەوە سەر تۆرى گۆڵى هەلبژاردەى ئەندۆرا و گۆلى سێيەمى خۆيى و چوارەمى پرتوگالى تۆمار كرد, رۆنالدۆ بەردەوام بوو لەسەر ئاستە بەرزەكەى و لە خولەكى ٦٨ دواين گۆڵى خۆى كە سوپەر هاتريك بوو تۆماريكرد, ياريەكە زۆرى نەمابوو كۆتايى بێت ئاندريە سيلڤا خۆى گەياندە تۆرى گۆڵ و گۆلى شەشەمى پرتوگالى تۆمار كرد.

بەم ئەنجامە پرتوگال لە دوويارى بە سێ خاڵەوە لە پلەى سێيەم دێت, هەلبژاردەى ئەندۆرا تا ئێستا هيچ خالێكى نيە و لە كۆتايى كۆمەڵەكەوەيە.

ئەنجامى ياريەكانى ترى كۆمەلەى دووەم:

سويسرا ٣-٢ هەنگاريا

دورگەى ڤارۆ ٢-٠ لاتڤيا

………………..

١- سويسرا (٦) خاڵ.

٢- دورگەى ڤارۆ (٤) خاڵ.

٣- پرتوگال (٣) خال.

٤- لاتڤيا (٣) خاڵ.

٥- هەنگاريا (١) خاڵ.

٦- ئەندۆرا (٠) خاڵ.

…………

ڤيديۆى گۆڵەكان/

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*