Home / ئەوروپا / فەرەنسا و هۆڵەندا لە هەڵبژاردەكانى بولگاريا و بيلاروسيايان بردەوە..
fh

فەرەنسا و هۆڵەندا لە هەڵبژاردەكانى بولگاريا و بيلاروسيايان بردەوە..

شەوى رابردوو لە ميانى پاڵاوتنەكانى ئەوروپا بۆ گەيشتن بە مۆنديالى ٢٠١٨ى رووسيا لە گرووپى يەكەم فەرەنسا لە نێو ياريگاى ستاد دى فرانس ميواندارى هەڵبژاردەى بولگارياى كرد و توانى يەكەم بردنەوەى لە پاڵاوتنەكان تۆمار بكات بە ئەنجامى چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك, لە ياريەكى ترى هەمان كۆمەڵەدا هۆڵەندا بە هەمان ئەنجام لە هەلبژاردەى بيلاروسيا بردەوە.

هەڵبژاردەى بولگاريا لە سەرەتادا ياريەكى نمونەيى دەستپێكرد و توانى لە خولەكى ٦ لە رێگاى ياريزان ميهايل ئەليكساندرۆ بە لێدانى سزا گۆلى يەكەمى ياريەكە تۆمار بكەن, دوا بەدواى ئەو گۆڵە فەرەنسا بە تەواوى فشارى خستە سەر هەلبژاردەى بولگاريا و توانى لە خولەكى ٢٣ لە رێگاى كيڤين گاميرۆ ئەنجامەكە يەكسان بكەنەوە, دواى سێ خولەكى تر ديميترى پايت گۆڵى دووەمى بۆ فەرەنسا تۆماركرد, گۆلى سێيەم و كۆتايى گێمى يەكەم گريزمان لە خولەكى ٣٨ تۆماريكرد.

لە گێمى دووەمدا جارێكى تر و لە خولەكى ٥٩ كيڤين گاميرۆ خۆى گەياندە تۆرى گۆلى بولگاريا و گۆڵى و دووەمى خۆى و چوارەمى كەلەشێرەكانى تۆمار كرد.

لە ياريەكى ترى هەمان كۆمەڵەدا هۆڵەندا ميواندارى لە هەلبژاردەى بيلاروسيا كرد و توانى بە ئەنجامى چوار گۆل بەرامبەر بە گۆڵێك سەركەوتن تۆمار بكات.

گۆڵەكانى هەلبژاردەى هۆلەندا لە خولەكەكانى (١٥ و ٣١) كوينسى برميس دوو گۆڵى تۆمار كرد, هەروەها لە خولەكى ٥٦ داڤى كلاسين گۆڵى سێيەم و لە خولەكى ٦٤ ڤينسينت يانسن دواين گۆڵى هۆڵەنداى تۆمار كرد, هەروەها تاكە گۆڵى هەڵبژاردەى بيلاروسياش لە خولەكى ٤٧ لە رێگاى ياريزان ئەلێكسێى ريۆس تۆمار كرا.

هەروەها لە ياريەكى ترى هەمان كۆمەڵە (كۆمەڵەى يەكەم) هەلبژاردەى سويد بوە ميوانى لۆكسەمبۆرگ و توانى بە گۆڵێكى بێ وەڵام ياريەكە بباتەوە, تاكە گۆڵى سويديەكان لە رێگاى ميكائيل لۆستينگ لە خولەكى ٥٨ تۆمار كرا.

ريزبەندى هەلبژاردەكانى پالاوتنى ئەوروپا بۆ مۆنديال كۆمەڵەى يەكەم:

١- هۆلەندا (٤) خال.

٢- فەرەنسا (٤) خال.

٣- سويد (٤) خال.

٤- بولگاريا (٣) خال.

٥- بيلاروسيا (١) خاڵ.

٦- لۆكسەمبۆرگ (٠) خاڵ.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*