Home / ئەوروپا / ڕۆناڵدۆ لەپاش تۆمار كردنى سۆپەر هاتريكەكەى بەرامبەر ئەندۆرا چى وت؟
cumjhndxeaadyca

ڕۆناڵدۆ لەپاش تۆمار كردنى سۆپەر هاتريكەكەى بەرامبەر ئەندۆرا چى وت؟

كريستيانۆ ڕۆناڵدۆى پرتوگالى دڵخۆشە بە تۆماركردنى ٤ گۆڵ لەيارى شەوى ڕابردووى هەڵبژاردەكەى وڵاتەكەى بەرامبەر هەڵبژاردەى ئەندۆرا لە ميانى ياريەكانى پاڵاوتنى كيشوەرى ئەوروپا بۆجامى جيهانى ٢٠١٨ى ڕوسيا كە تيايدا هەڵبژاردەى پرتوگاڵ توانى بە ٦ گۆڵى بێ وەڵام بردنەوە بەدەست بێنێت و كريستيانۆش سۆپەر هاتريكى تۆمار كرد.

لەپاش ياريەكەش لە لێدوانێكيدا ڕۆناڵدۆ بۆ ڕاگەياندنەكان گوتى ” دەزانم من ياريزانێكى گرنگم بۆ هەڵبژاردەى وڵاتەكەم هەروەها سوپاسى ڕاهێنەرەكەم دەكەم كە بۆ ئەوەى گوتى لەسەر من ، هەميشە هەوڵ ئەدەمو بەردەوام دەبم بۆ سەرخستنى هەڵبژاردەى وڵاتەكەم ” هەروەها ياريزانە پرتوگاليەكە لە كۆتايى قسەكانيشدا دڵخۆشى خۆى دەربڕى بۆ تۆمار كردنى ٤ گۆڵ لەوياريەداو گوتى ” دڵخۆشم كە توانيم ٤ گۆڵ تۆمار بكەم لەيەكەم ياريم بۆ وڵاتەكەم پاش ئەو پێكانەى لە يارى كۆتايى يۆرۆى ٢٠١٦ى فەرەنسا توشى بووم”

 

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*