Home / ئەوروپا / ڤاران: ئێمە خۆشبەختين كە دوو ئەستێرەى وەك گريزمان و گاميرۆ لەگەڵمانن..

ڤاران: ئێمە خۆشبەختين كە دوو ئەستێرەى وەك گريزمان و گاميرۆ لەگەڵمانن..

بەرگريكارى هەلبژاردەى فەرەنسا و يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى رافائێل ڤاران لە دواى بردنەوەيان لە هەڵبژاردەى بولگاريا كە شەوى رابردو لە چوارچێوەى پاڵاوتنەكانى ئەوروپا بۆ گەيشتن بە مۆنديال رووبەرووى يەك بوونەوە لێدوانى بۆ دەزگاكانى راگەياندندا.
ڤاران لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى ليكيپى فەرەنسى وتى: “ئەمرۆ دڵخۆشم بەهۆى ئەو بردنەوە گەورەيەى لەگەڵ هەلبژاردەكەم تۆمارمان كرد, بە گشتى ياريەكى باشمان كرد, راستە ئێمە لە سەرەتاوە گۆلێكمان لێكرا بەڵام سەركەوتوو بووين لەگەرانەوەمان و توانيمان چوار گۆڵ بكەين”.
وتيشى: “هەڵبژاردەكەمان دەبێت دڵخۆش بێت كە ياريزانى وەك گاميرۆ و گريزمانى هەيە, ئەوان ياريزانى تەواو كامڵن, هەموو تواناكانيان دەخەنەگەر و رۆڵى زۆر دەگێرن لە نێو ياريگادا, ئەوەش كارێكى زۆر باشە بۆ ئێمە, توانيان مەترسيەكى زۆر لەسەر ركابەرەكەمان دروستبكەن, دڵخۆشم كە هەردووكيان ياريزانى فەرەنسين”.
كەلەشێرەكانى فەرەنسا شەوى رابردوو بردنەوەيەكى گەورەيان تۆمار كرد و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە هەلبژاردەى بولگاريايان بردەوە و بوون بە خاوەنى چوار خاڵ.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*