Home / ئسپانيا / یوفا،باشترین یانەی مێژووی تۆپی پێى دەستنیشان کرد
capture-20161008-144550

یوفا،باشترین یانەی مێژووی تۆپی پێى دەستنیشان کرد

يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپا (يوفا)لە ڕاپۆرتێكيدا جەختى كردەوە كە يانەى ڕياڵ مەدريدى ئيسپانى باشترين يانەيە لە مێژووى پاڵاوانيەتيە ئەوروپيەكانداو دوابەدواى يانە مەلەكيەكە هەريەك لە يانەكانى بايرن ميونخى ئەڵمانى و بەرشەلۆنەى ئيسپانى پلەكانى دووەمو سێيەميان گرتووە.

لە ڕاپۆرتەكەى يوفادا هاتووە كە يانەى ڕياڵ مەدريد زۆرترين بردنەوەى لە مێژووى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپادا بەدەست هێناوەو توانيويەتى لە مێژووى خۆيدا بۆ ١١ جار ئەو جامە بەرز بكاتەوە و  ٤٧ جاريش بەشدارى كردووەو ٣٩٩ يارى لەو خولەدا ئەنجامداوە.

بەگوێرەيى ڕاپۆرتەكە يانەى ڕياڵ مەدريدى ئيسپانى بە ٥٤٤ خاڵ پلەيى يەكەمى گرتووەو يانەى بايەرن ميونخى ئەڵمانيش بە ٤٢٣ خاڵ لە پلەى دووەمدايەو ،پلەى سێيەميش بۆ يانەى بەرشەلۆنەى ئيسپانى بووە كە ٣٩٣ خاڵى وەرگرتووە.

 

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*