Home / ئەوروپا / ميلان ماوەى دووركەوتنەوەى مۆنتۆليڤۆى ئاشكرا كرد

ميلان ماوەى دووركەوتنەوەى مۆنتۆليڤۆى ئاشكرا كرد

يانەى ميلانى ئيتالى لەبەياننامەيەكى فەرميدا كە كەمێك پێش ئێستا بڵاوى كردوە ڕايگەياند ئەستێرەيى هێڵى ناوەندى يانەكەيان ڕيكاردۆ مۆنتۆليڤۆ بەيانى ئەمڕۆ نەشتەرگەريەكى سەركەوتووى بۆ ئەنجامدرا لەپاش ئەو پێكانەى كە لە بەستەرەكانى ئەژنۆى چەپيدا توشى هات لەيارى هەڵبژاردەكەى بەرامبەر هەڵبژاردەى ئيسپانيا لە ياريەكانى پاڵاوتنى كيشوەرى ئەوروپا بۆ مۆنديالى ٢٠١٨ى ڕوسيا.

لەبەياننامەكەى يانە ئيتاليەكەدا هاتووە كە مۆنتۆليڤۆ  بەلاى كەمەوە ماوەى ٥ بۆ ٦ مانگى پيويستە بۆ ئەوەى جارێكى تر بگەڕێتەوە ياريگاكان

ڕيكاردۆ مۆنتۆليڤۆى ئيتالى لە يارى شەوى هەينى هەڵبژاردەى وڵاتەكەى بەرامبەر هەڵبژاردەى ئيسپانيا كە بە گۆڵێك بۆ هەردووى بە كۆتا هات پاش ئەو بەريەك كەوتنەى لەگەڵ سێرجيۆ ڕامۆسى بەرگريكارى لارۆخا لە خولەكى ٣٠ تايمى يەكەم بەناچارى ياريگاى بەجێ هێشت.

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

فالفێردى هۆكارى دانانى ميسى لەسەر كورسى يەدەگ ئاشكرا دەكات..

شەوى رابردوو لە ميانى ياريەكانى جەولەى پێنجەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ يانەى بارشەلۆنە لە نێو ياريگاى ...