Home / ئسپانيا / بارشەلۆنە بەهۆى يەكێك لە ئەستێرەكانيەوە لە كێشەدايە..

بارشەلۆنە بەهۆى يەكێك لە ئەستێرەكانيەوە لە كێشەدايە..

رۆژى هەينى رۆژنامەكانى ئسپانيا بلاويان كردەوە كە داواكارى گشتى وڵاتەكەيان داواى فەرمانى لە دادوەرى تايبەت بە دۆسيەى فێل و ياريكردن بە گرێبەستەكەى نيمار داسيلڤاى ئەستێرەى بارشەلۆنە كردوە كە بريار بدات بە سزادانى هەريەكە لە نيمار و باوكى نيمار و سەرۆكى پێشووى بارشەلۆنە (ساندرۆ رۆسێل) و يانەى سانتۆسى بەرازيلى.

هۆكارى ئەم كێشەيە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەى نيمار تۆمەتبار كراوە بە فێڵكردن لە سندوقى بەرازيلى (DIS) كە بەپێى رێككەوتن لە گرێبەستەكەدا برى ٤٠% ى دەكەوت بەڵام لە راستيدا هيچى بەرنەكەوتوە.

داواكارى گشتى ئسپانيا پێيوايە كە نيمار داسيلڤا و باوكى و رۆسێلى سەرۆكى پێشووى بارشەلۆنە و سەرۆكى يانەى سانتۆس (رۆدريگز) تاوانبارن بە فێل و ياريكردن لە گرێبەستەكەدا ئەويش دواى ئەوەى كە لە ساڵى ٢٠١٣ نيمار لە يانەى سانتۆسەوە پەيوەندى بە يانەى بارشەلۆنەى ئسپانيەوە كرد.

نيمار هەفتەى پێشوو لە پالاوتنەكانى ئەمريكاى باشور بۆ گەيشتن بە مۆنديالى ٢٠١٨ى روسيا بەرامبەر بە پۆليڤيا توانى گۆلێك تۆمار بكات و بەم شێوەيەش گەشتوە بە ژمارەكەى زيكۆ كە ٤٩ گۆڵى بۆ بەرازيل تۆمار كردوە و لە دواى هەريەكە لە رۆماريۆ ٥٥ گۆڵ, رۆناڵدۆ ٦٢ گۆڵ, پيليى ٧٧ گۆڵ.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*