ڕيدناپ ئامۆژگارى ڕۆنى دەكات بۆ جێهێشتنى مانچستەر يونايتد

هارى ڕيدناپى ڕاهێنەرى پێشوى هەڵبژاردەى ئينگلتەرا داوايەك ئاراستەى واين ڕۆنى دەكات بۆ ڕۆيشتن لە يانەى مانچستەر يونايتد ئەگەر دوورخستنەوەى لە پێكهاتەى سەرەكى درێژەى كێشا كە لەلايەن مۆرينيۆى ڕاهێنەرى شەيتانە سورەكانەوەوە كە بۆ چەن ياريەك دەبێت وەكو ياريزانى يەدەگ پشتى پێ دەبەستێت.

ڕيدناپ لە لێدوانێكيدا بۆ ڕۆژنامەى “ئيفينينگ ستاندارد”ى ئينگليزى گوتى ” ئەگەر دانيشتنى ڕۆنى لەسەر كورسى يەدەگ بەردەوام بوو ئەوا پيويستە جيديان بير لە ڕۆيشتن بكاتەوە لە مانچستەر يونايتد و بەدواى دەرفەتێكى تردا بگەڕێت تا لە يانەيەكى تر يارى بكات ”

ڕاهێنەرەكەى پێشوى ئينگلتەرا ئەوەشى گوت ” ڕۆنى لە توانايدا هەيە بۆ ئەو چواريانەيە يارى يكات كە هەميشە لە خولى ئينگليزيدا لەپلەكانى سەرەوەن”

لەكۆتايى لێدوانەكەشيدا هارى ئەو دوويانەى بۆ ڕۆنى دەست نيشانكرد كە ڕوويان تێ بكاتو گوتى ” ڕۆنى هەريەك لە يانەكانى چێڵسى و ئارسناڵ گونجاون بۆ ئەوەى پەيوەنديان پێوە بكات كە ئەمەشيان قازانجى بۆ خۆى دەبێت و دەتوانێت وەكو هێرشبەرى سەرەكى يارى بكات لە پێكهاتەكەدا”

 

 

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *