Home / ئەوروپا / لوتكه‌ی یۆرۆپا لیگ به‌یه‌كسان بوون به‌كۆتا هات

لوتكه‌ی یۆرۆپا لیگ به‌یه‌كسان بوون به‌كۆتا هات

شه‌وی ڕابردوو له‌ یاری ڕۆیشتنی قۆناغی هه‌شتی یۆرۆپالیگادا و له‌ یاریگای سیگناڵ ئیدۆنا پاركی تایبه‌ت به‌یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند هه‌ردوو یانه‌ی دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی و لیڤه‌ر پولی ئینگلیزی ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه‌و پاش 90 خوله‌ك یاری كردنه‌ هه‌ردوولا به‌گۆڵێك یه‌كسان بوون.

گه‌ڕانه‌وه‌ی یورگن كلۆپی ڕاهێنه‌ری لیڤه‌ر پول بۆ یاریگای ئیدۆنا پارك و ئه‌و پێشوازیه‌ گه‌رمه‌ی هانده‌رانی دۆرتمۆند له‌ ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی پێشویان ببوه‌ جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌موان.

نیو سه‌عاتی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ خاوه‌ن یاریگا باشتر ده‌بینرا به‌ڵام نه‌یان توانی گۆڵی پێشكه‌وتن تۆمار بكه‌ن خوله‌كی 36 بووه‌ ساتی تۆمار كردنی گۆڵی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ له‌ لایه‌ن دیفۆك ئۆریگی هێرشبه‌ری یانه‌ی لیڤه‌ر پول و ئه‌و تایمه‌ش به‌و تاكه‌ گۆڵه‌ به‌كۆتا هات.

تایمی دووه‌م زه‌رد پۆشه‌ ئه‌ڵمانیه‌كان ته‌نها 3 خوله‌كیان پیویست بوو كاتێك هۆمێڵسی به‌رگریكار به‌ سه‌رێكی جوان یاریه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ خاڵی ده‌ست پێك،پاش ئه‌مه‌ش هه‌ردوو یانه‌ هێرشی زۆریان خسته‌ سه‌ر تۆڕی یه‌كتری به‌ڵام هیچ لایه‌كیان نه‌یان توانی گۆڕانكاری له‌ ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ بكه‌ن و چاره‌نوسی هه‌ردوو یانه‌ ده‌كه‌وێته‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ پێنج شه‌مه‌ی داهاتوو له‌ یاریگای ئانفێڵد ئه‌نجام بدرێت.

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (ئارسناڵ – تۆتنهام)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگليزيدا لە نێو ياريگاى ...