Home / جيهان / عێراق و تايلەند بەريەك دەكەون لە كێبركێى سەخت بۆ مانەوە..

عێراق و تايلەند بەريەك دەكەون لە كێبركێى سەخت بۆ مانەوە..

بريار وايە رۆژى سێشەمە ١١/١٠/٢٠١٦ لە تارانى پايتەختى وڵاتى ئێران لە چوار چێوەى پالاوتنەكانى ئاسيا بۆ گەيشتن بە مۆنديالى ٢٠١٨ى رووسيا لە جەولەى چوارەم هەلبژاردەى عێراق و هەڵبژاردەى تايلەند كە دەكەونە كۆمەڵەى دووەمەوە رووبەرووى يەك ببنەوە.

هەڵبژاردەى عێراق و تايلەند لە سێ يارى پێشوو هيچ ياريەكى نەبردوەتە و بێ خاڵن, بەلام عێراق بە جياوازى گۆڵ لە ريزبەندى پێنجەمدايە و پێش تايلەند كەوتوەتەوە كە لە پلەى شەشەمە.

ئەم ياريە بۆ هەردوو هەلبژاردە زۆر قورسە, چونكە شكست يان تەنانەت يەكسان بوون واتە دەرچوون لە چوارچێوەى كێبركێ بۆ بەدەست هێنانى يەكێك لەو دوو بليتەى كە دەگات بە مۆنديال ئەمەش بەهۆى ئەو جياوازيە گەورەيەى كە هەلبژاردەكانى ئوستراليا و سعوديە لە رووى خاڵەوە لەگەڵ هەلبژاردەكانى تر هەيانە.

يەكەم يارى كە لە نێوان هەلبژاردەكانى تايلەند و عێراق ئەنجام درابێت دەگەرێتەوە بۆ پاڵاوتنەكانى مۆنديال كە لە ١٧/٨/٢٠٠١ لە ياريگاى شەعب لە بەغدادى پايتەختى عێراق ئەنجامدرا, ياريەكە لە سودى عێراق بە ئەنجامى (٤-٠) كۆتايى هات, گۆڵەكانى ياريەكە, هيشام محمد دوو گۆڵى تۆمار كرد و دوو گۆڵەكەى تريش عماد محمد و لەيس حسين تۆماريانكرد.

بەڵام دووەم رووبەروو بوونەوەى نێوان ئەم دوو هەڵبژاردەيە لە پايتەختى بانكۆك ئەنجامدرا و ياريەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوولا يەكسان بوو, گۆڵەكەى عێراق عماد محمد تۆمارى كرد, بەڵام لە گێمى دووەم نەيتوانى لە لێدانێكى سزا گۆڵ تۆمار بكات.

هەروەها لە ٢٤ ئازارى ساڵى رابردوو جارێكى تر يەكشان بوون ئەمجارە بە ئەنجامى ٢-٢ ياريەكە لە چوارچێوەى هەردوو كۆتاييەكانى (گەيستن بە قۆناغى كۆتايى پاڵاوتنەكانى ئاسيا بۆ مۆنديال, كۆتاييەكانى وڵاتانى ئاسياى ٢٠١٩) لە تارانى پايتەختى ئێران ئەنجامدرا, لەو ياريەدا مەهدى كەريم گۆلێكى كرد و گۆڵەكەى ترى عێراق بەهەڵەى بەرگريكارێكى تايلەند تۆمار كرا, دواى ئەم ياريە يەحيا عەلوان وازى لە راهێنەرايەتى عێراق هێنا و لە جێگاكەيدا عەبدالغەنى دانرا.

لە ٩ ئەيلوولى ساڵى رابردوو هەردوو هەلبژاردەى يەكسان بوونيان دووبارە كردەوە بەڵام ئەمجارە ياريەكە لە باكۆك ئەنجامدرا, لەو ياريەدا جەستن ميرام و يونس مەحمود هەردوو گۆڵەكەيان تۆماركرد لە خولەكەكانى ٣٥ و ٤٩.

 

جێگاى ئاماژەيە كە هەلبژاردەى عێراق تەنها يەكجار توانيويەتى خۆى بگەيەنێتە مۆنديال ئەويش لە مۆنديالى ساڵى ١٩٨٦ بوو كە لە مەكسيك بەرێوەدەچوو, ئەو كات عێراق لەلايەن ئەفرستۆى بەرازيليەوە راهێنەرايەتى دەكرا.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*