Home / ئەوروپا / ئسپانيا و ئتاليا و ئسرائيل توانيان لە ئەلبانيا و مەكدۆنيا و ليشتنشتاين ببەنەوە..

ئسپانيا و ئتاليا و ئسرائيل توانيان لە ئەلبانيا و مەكدۆنيا و ليشتنشتاين ببەنەوە..

لە كۆمەڵەى حەوتەم لە پاڵاوتنەكانى ئەوروپا بۆ گەيشتن بە مۆنديالى ٢٠١٨ى رووسيا لە سێيەم جەولەدا هەڵبژاردەى ئسپانيا بردنەوەيەكى ئاسانى لەبەرامبەر ئەلبانيا تۆماركرد بە دوو گۆڵى بێبەرامبەر.

ديێگۆ كۆستا دەستپێكى گۆڵەكانى بۆ لارۆخا لە خولەكى ٥٥ لە تەمەنى ياريەكەدا تۆمار كرد دواى ئەوەش نۆليتۆ توانى لە خولەكى ٦٤ گۆڵى دووەم تۆمار بكات.

لە لايەكى تر و لەياريەكى ترى هەمان كۆمەڵەدا هەڵبژاردەى ئيتاليا بە ئەستەم توانى لە هەلبژاردەى مەكدۆنيا بباتەوە و ئەنجامى ياريەكە لە شكستەوە بگۆرێت بۆ سەركەوتن بە ئەنجامى ٢-٣.

 

يەكەم گۆڵى ياريەكە لە خولەكى ٢٤ هەڵبژاردەى ئيتاليا لە رێگاى ئەندريا بيلۆتى تۆماريكرد, دواتر لە خولەكەكانى ٥٧ و ٥٩ هەڵبژاردەى مەكدۆنيا توانى دوو گۆڵ لە رێگاى ياريزانان (ئيليا نيسترۆفسكى و فەرحان حەسەنى) تۆمار بكات, بەڵام كورانى ئاتزۆرى بەم ئەنجامە رازى نەبوون و توانيان پێش ئەوەى ياريەكە كۆتايى بێت لە خولەكەكانى ٧٥ و ٩٠+٢ دوو گۆڵ لە رێگاى ياريزان (ئيمۆبێلى) تۆمار بكەن و ئەنجامى ياريەكە لە شكستەوە بگۆرن بۆ سەركەوتن.

ياريەكەى ترى هەمان كۆمەڵەدا ئسرائيل توانى بە ئەنجامى ٢-١ لە هەلبژاردەى ليشتنشتاين بباتەوە, لە ياريەكەدا هەردوو گۆڵەكەى ئسرائيل لەلايەن ياريزان (تۆمەر حەميد) لە خولەكەكانى ٤ و ١٦ تۆمار كراوە و تاكە گۆڵى ليشتنشتاين لە خولەكى ٤٩ لەلايەن ماكسيميليان گۆپال تۆمار كراوە.

١- ئسپانيا (٧) خاڵ سێ يارى.

٢- ئيتاليا (٧) خاڵ سێ يارى.

٣- ئەلبانيا (٦) خاڵ سێ يارى.

٤- ئسرائيل (٦) خاڵ سێ يارى.

٥- مەكدۆنيا (٠) خاڵ سێ يارى.

٦- لێشتنشتاين (٠) خاڵ سێ يارى.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*