Home / ئيتاليا / دواجار كارتى سەوز لە نێو ياريگادا بەكار هێنرا..!!
كارتى سەوز

دواجار كارتى سەوز لە نێو ياريگادا بەكار هێنرا..!!

يەكێك لە گۆرانكاريە نوێيەكان كە بەمدواييانە لە تۆپى پێدا كراوە بەكارهێنانى كارتى سەوزە ئەويش دواى ئەوەى ئەگەر ياريزانێك كارێكى وەرزش دۆستانە لە نێو ياريگادا ئەنجام بدات.

لەگەڵ دەستپێكى وەرزى نوێ يەكێتى خولى تۆپى پێى پلە دووەكانى ئيتاليا رايگەياند كارتى سەوز لە نێو ياريگادا وەك پاداشتێك بۆ ئەو ياريزانانەى رۆحيەت و هەستى وەرزش دۆستيان هەيە و كارێكى ناوازە ئەنجام دەدەن بەكار دەهێنن.

رۆژى سێشەمەى رابردوو لە يارى نێوان (فيچينزا و فيرتۆس ئينتيلا) لە خولى پلە دووى ئيتاليا ناوبژيوانى ياريەكە بەناوى “ماركۆ مايناردى” هەستا بە بەكارهێنانى يەكەم كارتى سەوز لەنێو ياريگادا بۆ يەكەمجار لە مێژووى تۆپى پێدا.

لە ياريەكەدا ناوبژيوان لێدانى لاتەنيشت (كۆرنەر)ى بۆ يانەى فيچينزا هەژمار كرد, بەلام ياريزانى هەمان يانە بەناوى (كريستيان گالانۆ) بە ناوبژيوانى راگەياند كە تۆپەكە بەر هيچ بەرگريكارێكى يانەى “فيرتۆس ئينتيلا” نەكەوتوە و لێدانى بەرگريە نەك لێدانى كۆرنەر.

ئەمە لە كاتێكدايە لە خول و پاڵەوانێتيەكانى تردا ناوبژيوانان كارتى سەوزيان پێ نيەو بەكارى ناهێنن بەڵكوو لە ياداشتەكانيان دەينووسن و دواتر لە كۆتايى وەرز ئەو ياريزانەى زۆرترين خورەوەشتى وەرزش دۆستى نواندبێت لە نێو ياريگادا ئەوا خەڵات دەكرێت.

(ئەندريا ئابودى) سەرۆكى يەكێتى خولى پلە دووى ئيتاليا دەڵێت ناكرێت ياريزانان كارتى سەوز وەربگرن تا ئەو كاتەى كە كارێكى ناوازە و رۆحيەتى وەرزشى ئەنجام دەدەن.

دەشڵێت: ئەوە خەڵاتێكى رەمزيە, تەنها كارێكى سادەيە و بۆ ئەوەيە هەموان خۆشەويستى وەرزشيان لە ياد بێت كە خەريكە لە ياريگاكان بير دەچێتەوە.

لە كۆتاييشدا دەلێت: پێم وايە كە وەرزش پێويستى بە پەيامى وەرزش دۆستى هەيە, بيرۆكەى تۆپى پێ پرە لە رووداوى جۆراوجۆر كەواى كردوە هاندەرانێكى زۆر بەدياريەوە بۆ ماوەيەك دابنيشن و چێژ لە بينينى وەربگرن.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*