Home / ئسپانيا / پشكيننە پزيشكيەكان بۆ سێرجيۆ ڕامۆس كراو ماوەى دووركەوتنەوەى ئاشكرا كرا

پشكيننە پزيشكيەكان بۆ سێرجيۆ ڕامۆس كراو ماوەى دووركەوتنەوەى ئاشكرا كرا

پشكيننە پزيشكيە سەرەتايەكان بۆ سێرجيۆ ڕامۆسى كاپتنى هەڵبژاردەى ئيسپانيا و يانەى ڕياڵ مەدريد كرا پاش ئەو پێكانەى لە يارى شەوى ڕابردووى هەڵبژاردەى وڵاتەكەى بەرامبەر هەڵبژاردەى ئەلبانيا توشى بوو لە درێژەيى ياريەكانى پاڵاوتنى كيشوەرى ئەوروپا بۆ مۆنديالى ٢٠١٨ى ڕوسيا.

رۆژنامەى (ماركا)ى ئيسپانى لە ژمارەى ئەمڕۆيدا ئاشكراى كردووە كە بەرگريكارە ئيسپانيەكە بەهۆى ئەو پێكانەى لە ئەژنۆى چەپيدا توشى بووە بۆ ماوەى يەك مانگ لە ياريگاكان دووردەكەوێتەوە.

ڕامۆسى بەرگريكار لە يارى شەوى ڕابردووى لارۆخا بەرامبەر هەڵبژاردەى ئەلبانيا لە خولەكى ٨٠ ياريەكە توشى پێكان هاتوو بە ناچارى ياريگاى بەجێ هێشتو ئينگۆ مارتێنز لەجێگەى بەشدارى پێ كرا.

بەمەش يانەى ڕياڵ مەدريد ناتوانێت سود لە تواناكانى كاپتنى يانەكە وەربگرێت لە ياريەكانى بەرامبەر يانەكانى ڕياڵ بيتس و ئەتلەتيك بيلباو ديپۆرتيڤۆ لاكەرۆنيا و ئالڤيس و ليگانيس لە خولى لاليگا و لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپاش لە يارى هاتن چونى يانەى ليگيا وارسۆ بێ بەش دەبێت.

cuxllnhwyaa6amw

ramos_injury_660842

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*