Home / ئسپانيا / يەكێتى تۆپى پێى ئسپانيا لەسەر پيكێ بەدەنگ هات..!!
gerard-pique-1

يەكێتى تۆپى پێى ئسپانيا لەسەر پيكێ بەدەنگ هات..!!

يەكێتى تۆپى پێى ئسپانيا بەياننامەيەكى فەرمى سەبارەت بە جێرارد پيكى بەرگريكارى يانەى بارشەلۆنە و ياريزانى هەلبژاردەى ماتادۆرەكان لەسەر لابردنى ئاڵاى ئسپانيا لەسەر درێسەكەى پێكى بلاوكردەوە, هەروەها لە گەڵ بەياننامەكەدا وێنەيەكى درێسەكەى پيكى دانراوە.

جێرارد پيكێ لە كاتى يارى نێوان ئەلبانيا و ئسپانيا كە شەوى رابردوو ئەنجامدرا و بەسەركەوتنى ئسپانيا كۆتايى هات, لە سەر درێسەكەى پيكێ بە جياواز لە ياريزانەكانى تر ئاڵاى ئسپانيا نابينرێت.cuw9nckviaeajlp

لە بەياننامەئەى يەكێتى تۆپى پێى ئسپانيادا هاتوە: “سەبارەت بەو دەنگۆيەى كە لە سەر درێسەكەى پيكێ دروستبوە, دەمانەوێت روونكردنەوە بدەين و ئاماژە بۆ ئەوە بكەين كە درێسى ئەديداس درێژ بوە بۆ هەڵبژاردەى ئسپانيا و هيچ ئاڵايەكى پێوە نەبوە, هەر بۆيە پيكێ هەستاوە بە كورتكردنەوەى درێسەكەى كە لە بنەرەتدا هيچ ئاڵايەكى پێوە نيە, دواى ياريەكە پيكێ ئەوەى پشتراست كردوەتەوە.

پيكێ لە لێدوانى بۆ يەكێتيەكە وتوويەتى: “درێسەكەم كورت كردوەتەوە چونكە ئاسوودە نەبووم لە درێژى قۆلى درێسەكەم, هەموو شتێكم پێشكەش بە هەلبژاردەى ئسپانيا كرد وە و ناتوانم لەوە زياترى پێشكەش بكەم”.

جێگاى باسە كە چاوى كامێراكان لە نێو ياريگادا لەسەر سێرجيۆ رامۆس بوە و بەهەمان شێوە درێسەكەى ئاڵاى ئسپانياى لەسەر نەبوە, ئەمەش راستى رونكردنەوەكەى يەكێتى تۆپى پێى ئسپانيا و هەروەها لێدوانەكانى جێرارد پيكێ دووپاتدەكاتەوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*