Home / جيهان / ڤيديۆ/ بە سوپەر هاتريكى موهەنەد عێراق تايلەندى گۆڵباران كرد..

ڤيديۆ/ بە سوپەر هاتريكى موهەنەد عێراق تايلەندى گۆڵباران كرد..

ئێوارەى ئەمرۆ سێشەمە لە چوارچێوەى پالاوتنەكانى ئەوروپا بۆ گەيشتن بە مۆنديالى ٢٠١٨ى رووسيا هەڵبژاردەى عێراق لە نێو تارانى پايتەختى ئێران لە ياريگاى (شەهيد دەستگەردى) ميواندارى لە هەڵبژاردەى تايلەند كردوو توانى بە ئاسانى و بە چوار گۆڵى بێبەرامبەر ياريەكە بباتەوە.

هەڵبژاردەى عێراق بە سەركردايەتى موهەنەد عبدالرحيم كرار هێرشبەرى يانەى زەورا لە ياريەكەدا توانى چوار گۆڵ لە خولەكەكانى (٧ و ٢٥ و ٨٧ و ٩٠+٤) سوپەر هاتريك تۆمار بكات.

هەر لە ياريەكەدا و لە خولەكى ٦٨ بەدواوە هەلبژاردەى تايلەند بە ١٠ ياريزانەوە ياريكرد, بەڵام ئەمە هۆكارى ئاست بەرزى هەلبژاردەى عێراق نەبوو بەڵكوو مانەوە لە كێبركێ كردن بۆ گەيشتن بە مۆنديال هۆكارێك بوو تا كورانى شنشيل تا دوا خولەكى ياريەكە هەوڵى تۆمار كردنى گۆڵ بدەن.

بەم بردنەوەيە عێراق توانى يەكەم سەركەوتن لە پاڵاوتنەكان تۆمار بكات و سێ خاڵى گرنگ بەدەست بهێنێت, بەلام تا ئێستا تايلەند بەبێ خاڵ ماوەتەوە و هيچ سەركەوتنێكى بەدەستنەهێناوە.

هەلبژاردەى عێراق لە ريزبەندى پێنجەم ماوەتەوە و يەكەم يارى لە پاڵاوتنەكانى مۆنديال بەرامبەر ئوستراليا بە ئەنجامى ٢-٠ دۆرا, هەروەها دووەم و سێيەم ياريشى لە بەرامبەر هەلبژاردەكانى سعوديە و يابان بە ئەنجامى ٢-١ دۆرا.

تايلەند سێ يارى پێشووى بەم شێوەيە بوو: يەكەم يارى لە بەرامبەر سعوديە بە ئەنجامى ١-٠ دۆرا, هەروەها دووەم يارى بەرامبەر يابان ٢-٠, سێ يەم ياريشى بەرامبەر ئيمرات ٣-١ دۆرا.

ڤيديۆ//

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*