Home / ئيتاليا / دوێنێ بوفۆن خەڵاتێكى بردەوە كە لە مێژووى تۆپى پێدا هيچ گۆڵپارێزێك نەيتوانيوە بەدەستى بهێنێت..
بوفۆن

دوێنێ بوفۆن خەڵاتێكى بردەوە كە لە مێژووى تۆپى پێدا هيچ گۆڵپارێزێك نەيتوانيوە بەدەستى بهێنێت..

يانەى يوڤانتۆسى ئيتالى پاڵەوانى وەرزى رابردووى كالچيۆ دوێنێ سێشەمە رايگەياند كە كاپتنى يانەكەيان (جيانۆلۆجى بۆفۆن) توانيويەتى ببێتە براوەى خەڵاتى (پێى ئاڵتوون)ى كە ئەمەش يەكەم جارە لە مێژوودا گۆلپارێزێك ئەو نازناوە بەدەست بهێنێت.بوفۆن

بۆفۆن بە بردنەوەى خەڵاتى پێى ئاڵتوونى بوە چوارەم ياريزانى يانەى خانمە پيرەكە كە توانيبێتيان ئەو خەڵاتە بە دەست بهێنن كە ئەوانيش (رۆبێرتۆ باجيۆ, باڤێل نيدڤێد, ئەليساندرۆ دێل پيرۆ), ئەم خەڵاتە لەلايەن (مۆنت كارلۆ) دەبەخشرێت بەو ياريزانەى كە تەمەنى سەرووى ٢٨ ساڵە و دەورێكى باڵاى هەيە لە بردنەوەكانى يانەكەى لە دەرەوە و هەروەها نێو ياريگاى خۆيدا.

لە كۆى ١٠ ياريزانى دەستنيشانكراودا كە لە رێگاى ئەنتەرنێتەوە هاندەران دەنگيان پێدەدەن جيانۆلۆجى بۆفۆن توانى زۆرترين دەنگ بەدەست بهێنێت, ئەو دە ياريزانە لەلايەن ليژنەيەكى ديارى كراو و هەروەها و رۆژنامەنووسانى وڵاتان دەستنيشان كراون, بەو شێوەيەش بوفۆن توانى پێش هەريەكە لە (كريستيانۆ رۆناڵدۆى پرتوگالى و ليۆنێل ميسى ئەرجەنتينى و ئيكەر كاسياسى گۆڵپارێزى ئسپانى) بكەوێت.

جێگاى ئاماژە پێكردنە كە ئەم خەڵاتە لە دواى ساڵى ٢٠٠٣ وە ساڵانە دابەشدەكرێت لەگەل ئەوەشدا ئاهەنگێك بۆ مەبەستى خێرخوازى بەرێوە دەچێت.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*