Home / جيهان / ئەركى نيشتمانى فێرگسۆن دەگەرێنێتەوە بۆ راهێنەرايەتى..

ئەركى نيشتمانى فێرگسۆن دەگەرێنێتەوە بۆ راهێنەرايەتى..

بەهۆى ئەو ئەنجامە خراپەى لەم دواييەدا هەڵبژاردەى سكوتلەندا لە پاڵاوتنەكانى ئەوروپا بۆ گەيشتن بە مۆنديالى ٢٠١٨ى روسيا بەدەستيهێناوە (گۆردۆن ستراچان)ى راهێنەر ئەگەرى زۆرە دور بخرێتەوە و ئەمەش واى كردوە كە رۆژنامەكان بەدواى گرنگترين جێگرەوەدا بگەرێن و پەنجەى گومانەكان بۆ راهێنەرى پێشووى شەيتانە سورەكان رابكێشن.

 

لەو بارەيەشەوە رۆژنامەى دەيلى ميرۆرى بريتانى رايگەياندوە كە سێر ئەلێكس فێرگسۆن يەكێكە لە پاڵێوراوەكان بۆ سەرپەرشتى كردنى هەلبژاردەى سكوتلەندا لە داهاتوودا, ئەمەش لەسەر داواى هاندەران و هەروەها پەيوەندى هاورێيەتى نێوان فێرگسۆن و (ئالان ماكرا)ى سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى ئوسكوتلەندا.

فێرگسۆن كە ئێستا تەمەنى ٧٤ ساڵە لە وەرزى ٢٠١٣ بەبيانووى خراپى بارى تەندروستيەوە دواى ٢٧ساڵ راهێنەرايەتى وازهێنانى لە راهێنەرايەتى مانچستەريونايتد راگەياند, هەرچەندە لەو كاتەوە تا ئێستا وەك باڵيۆزى يانەكە كاردەكات بە مووچەى دوو مليۆن جونيەى ئەستەرلينى.

لە ئێستادا هەلبژاردەى سكوتلەندا لە سێ ياريدا چوار خاڵى هەيە و لە پلەى چوارەمى كۆمەڵەى شەشەمە لە پاڵاوتنەكانى ئەوروپا بۆ گەيشتن بە مۆنديالى ٢٠١٨.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*