Home / ئەوروپا / پێكهاتەيەكى تەواو لەو ياريزانانەى كە لە هەفتەى فيفا دووچارى پێكان هاتوون..
مۆنتيليڤۆ

پێكهاتەيەكى تەواو لەو ياريزانانەى كە لە هەفتەى فيفا دووچارى پێكان هاتوون..

ياريەكانى هەفتەى هەڵبژاردەى وڵاتان كە يەكێتى تۆپى پێى جيهانى (فيفا) سەرپەرشتى دەكات كە تێيدا چەندين هەلبژاردەى بەهێز ركابەريان دەكرد لە چوارچێوەى ياريەكانى پاڵاوتن بۆ گەيشتن بە مۆنديالى ٢٠١٨ كۆتايى هات, بەڵام خەونى هەڵبژاردەكان بوو بە مۆتەكەيەك بۆ هەندێك لە يانەكان, ئەمەش لە كاتێكدايە كە هەندێك لە ئەستێرەكان بە پێكانى قورسەوە گەرانەوە بۆ يانەكەيان و لە چەندين يارى يانەكانيان دادەبرێن.

 

لە نێو ئەو ياريزانانەى كە دووچارى پێكان هاتوون لەگەڵ هەڵبژاردەكانيان پێكهاتەيەكى تۆكەمەتان بۆ دەخەينە روو كە پێكهاتوون لە ١١ ياريزانى گرنگ بۆ يانەكانيان, لە نێو ئەو يانانەى كە لە تواناى ياريزانەكانيان بێبەش دەبن يانەى بارشەلۆنە سێ لە باشترين ياريزانەكانى لەدەستداوە و زەرەرمەندى يەكەمن.14678095_1124794160943650_354485344_o_948102

 

ياريزانە پێكراوەكانيش بريتين لە:

١- سيليسين: گۆڵپارێزى هەڵبژاردەى هۆڵەندا و يانەى بارشەلۆنەى ئسپانيا, لە كاتى راهێنان لەگەڵ هەڵبژاردەى وڵاتەكەى دووچارى پێكان هاتوە.

٢- سێرجيۆ رۆبێرتۆ: بەرگريكارى هەڵبژاردەى ئسپانيا و يانەى بارشەلۆنە, لە كاتى مەشقكردن لەگەڵ هەڵبژاردەى وڵاتەكەيدا دووچارى پێكان بوەتەوە.

٣- كيلينى: دڵى بەرگرى هەلبژاردەى ئيتاليا و يانەى يوڤانتۆس, لە كاتى مەشقكردن لەگەڵ هەڵبژاردەى وڵاتەكەيدا دووچارى پێكان بوەتەوە.

٤- رامۆس: دڵى بەرگرى هەلبژاردەى ئسپانيا و يانەى رياڵ مەدريد, لە كاتى يارى كردنى هەلبژاردەى وڵاتەكەى بەرامبەر ئەلبانيا دووچارى پێكان بوە.

٥- ئەلبا: بەرگريكارى هەڵبژاردەى ئسپانيا و يانەى بارشەلۆنە, لە كاتى ياريكردنى هەڵبژاردەى وڵاتەكەى بەرامبەر ئيتاليا دووچارى پێكان بوە.

ڤيناڵدۆم: ياريزانى هێڵى ناوەراستى هەڵبژاردەى هۆڵەندى و يانەى ليڤەرپوولى ئنگليزى, لە كاتى يارى هەلبژاردەى وڵاتەكەى بەرامبەر فەرەنسا دووچارى پێكان بوە.

 

٧- شنايدەر: ياريزانى هێڵى ناوەراستى هەلبژاردەى هۆڵەندا و يانەى گەلەتەسەراى توركى, لە كاتى بەرێوەچوونى يارى هەڵبژاردەى وڵاتەكەى بەرامبەر روسياى سپى دووچارى پێكان بوە.

 

٨- مۆنتۆليڤۆ: ياريزانى هێڵى ناوەراستى هەلبژاردەى ئيتاليا و يانەى ميلان, لە كاتى بەرێوەچوونى يارى هەلبژاردەى وڵاتەكەى بەرامبەر ئسپانيا دووچارى پێكان بوە.

٩- جۆو ئالين: ياريزانى هێڵى ناوەراستى هەڵبژاردەى وێڵز و يانە ستۆك سيتى ئنگليزى, لە كاتى بەرێوەچوونى يارى هەلبژاردەى وڵاتەكەى بەرامبەر نەمسا دووچارى پێكان بوە.

 

١٠- ميليك: هێرشبەرى هەلبژاردەى هۆڵەندى و يانەى ناپۆلى ئيتالى, لەكاتى بەرێوەچوونى يارى هەڵبژاردەى وڵاتەكەى بەرامبەر دانيمارك دووچارى پێكان بوە.

١١- پيدرۆ پابلۆ هێرناندز: هێرشبەرى هەڵبژاردەى شيلى و ياريزانى يانەى سێڵتافيگۆ, لە كاتى مەشق و راهێنان لەگەڵ هەلبژاردەى وڵاتەكەى دووچارى پێكان بوە.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*