Home / ئەڵمانيا / ريبێرى: گريزمان ياريزانێكى جيهانى نيە..!!

ريبێرى: گريزمان ياريزانێكى جيهانى نيە..!!

فرانك ريبێرى فەرەنسى و هێرشبەرى يانەى بايەرمونيخى ئەڵمانى لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى بێڵدى ئەڵمانى ئەنتوان گريزمانى هاونيشتمانى و هێرشبەرى يانەى ئەتلەتيكۆمەدريدى ئسپانى دووچارى شۆك كرد.

ريبێرى دوێنێ چوار شەمە لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى بێڵدى ئەڵمانى سەبارەت بە گريزمان وتى: “هێشتا نەبوە بە ياريزانێكى جيهانى, چونكە نەيتوانيوە پارێزگارى لە ئاستە بەرزەكەى بكات بە شێوەيەكى بەردەوام”.

 

وتيشى: “لە دواين ١٠ ساڵدا, لە باشترين ئاستدابووم پێش ئەوەى دووچارى پێكان ببم, هەربۆيە ئەگەر بتەوێت ببيت بە ياريزانێكى جيهانى پێويستە بۆ ماوەى ١٠ يان ١٢ يان ١٥ سال پارێزگارى لە ئاستى بەرزت بكەيت, ئەگەر گريزمان ئەو كارە بكات, ئەوا پيرۆزبايى لێدەكەم”.

 

ريبێرى درێژەى بە قسەكانيدا و وتى: “ئەنتوان گريزمان لە وەرزى رابردوو باشترين ئاستى پێشكەش كرد, گومان لەوەدا نيە كە نمونەيى بوو, بەڵام ياريكردن لە بايەرمونيخ تەواو جياوازە”.

ريبێرى لە كۆتايى لێدوانەكانى بۆ بێڵدى ئەڵمانى وتى: “لەگەڵ بايەرمونيخ كۆبووينەتەوە, بەڵام پێويست بەوە ناكات ئێستا هيچ زانياريەك بڵێم, چونكە لە داهاتوودا هەموو شتێك روون دەبێتەوە”.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*