Home / تێنس / ترويسكى رافائێل نادالى لە پاڵەوانێتى شەنگەهاى كراوە دوور خستەوە..

ترويسكى رافائێل نادالى لە پاڵەوانێتى شەنگەهاى كراوە دوور خستەوە..

دوێنێ چوارشەمە ياريزانى سربى (ڤيكتۆر ترويسكى) و خاوەن ريزبەندى ٣١ى جيهانى دواى بردنەوەى لە رافائێل نادالى ئسپانى توانى بگات بە نيوەى كۆتايى كێبركێكانى يارى تێنس لە ئاستى تاكەكەسى لە پاڵەوانێتى شەنگەهاى كراوەى ١٠٠٠ خاڵ.

ترويسكى توانى قۆناغى سێيەم لە پاڵەوانێتيەكە بەسەركەوتوويى ببرێت كە لە وڵاتى چين بەرێوە دەچێت, ئەويش دواى ئەوەى توانى رافائێل نادالى ريزبەندى پێنجەمى جيهانى بباتەوە بە ئەنجاى دوو كۆمەڵەى يەك لەدواى يەك (٦-٣ و ٧-٦).

لە ياريەكى تردا ميلوس راونيچى كەنەدى دواى بردنەوەى لە پاولۆ لۆرێنڤى ئيتالى بە دوو كۆمەڵە (٦-٢ و ٦-٤), خۆى گەياندە هەمان قۆناغ واتە نيوەى كۆتايى.

هەروەها لە ياريەكى تردا گريگۆرى ديميترۆفى بولگارى خاوەن ريزبەندى ١٨ى جيهانى نەيتوانى لە فاسيك بۆسپيسيلى كەنەدى بباتەوە كاتێك بە دوو كۆمەڵەى (٥-٧ و ٦-٧) دووچارى شكست بوويەوە ماڵئاوايى لە پاڵەوانێتيەكە كرد.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*