Home / ئيتاليا / دواى پێكانەكەى مۆنتيليڤۆ كێ دەبێت بە كاپتنى نوێى ميلان..!!

دواى پێكانەكەى مۆنتيليڤۆ كێ دەبێت بە كاپتنى نوێى ميلان..!!

دواى ئەوەى كە ريكاردۆ مۆنتيليڤۆى ئيتالى لە يارى هەڵبژاردەى وڵاتەكەى بەرامبەر ئسپانيا دووچارى پێكانێكى قورس بوويەوە راهێنەرى يانەى ئەيسى ميلان (فينچينزۆ مۆنتێلا) هەستا بە دياريكردنى كاپتێنێكى نوێ بۆ پێكهاتەى يانەكەى.

بە پێى پێگەى (سپۆرت ميديا سيت)ى ئيتالى مۆنتێلاى راهێنەرى يانەى ميلان برياريداوە كە شارەى كاپتنى ببەخشێت بە (ئيگانزۆ ئاباتى) بەرگريكارى لاى راست تا ئەو كاتەى كە مۆنتيليڤۆ دەگەرێتەوە ناو ياريگاكان.

هەڵبژاردنى ئاباتى دەگەرێتەوە بۆ ئەوەى كە ئەو ياريزانە تەمەنێكى زۆرە لەگەڵ يانەى ميلاندايە و تا ئێستا ٢٣٤ يارى بە درێسى رۆسۆنێريەوە ئەنجامداوە.

لە ئێستاشدا يانەى ميلان خۆى ئامادە كردوە تا رۆژى يەكشەمەى داهاتوو رووبەرووى يانەى كيڤۆ ڤيرۆنا ببێتەوە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى هەشتەمى كالچيۆ, پێش ئەوەى كە هەفتەكەى دواتر لە رۆژى شەمە رووبەرووى يوڤانتۆس ببێتەوە و كلاسيكۆى ئيتاليا ئەنجام بدات لە نێو ياريگاى سان سيرۆ.

جێگاى ئاماژەيە كە مۆنتيليڤۆ لە يارى هەڵبژاردەى وڵاتەكەى بەرامبەر ئسپانيا دواى ئەوەى لەگەڵ سێرجيۆ رامۆس بەريەك دەكەون و بەستەرەكانى ئەژنۆى دووچارى پچران دەبێتەوە و بەو هۆيەوە بۆ ماوەى شەش مانگ لە ياريگاكان دادەبرێت.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*