Home / ئنگليز / مۆرينيۆ, ئەستێرەيەكى خولى پرتوگالى دەوێت..!!
مۆرينيۆ

مۆرينيۆ, ئەستێرەيەكى خولى پرتوگالى دەوێت..!!

رۆژنامە بريتانيەكان ئاشكرايان كردوە كە يانەى مانچستەر يونايتدا بەنيازە هيكتۆر هێرێراى ئەستێرە و كاپتنى يانەى پۆرتۆى پرتوگالى لە كاتى گواستنەوەى زستانەى داهاتوو بهێنێتە ريزەكانى, بۆ ئەو مەبەستەش جۆزيە مۆرينيۆ هەوڵەكانى خستوەتە گەر تا تواناكانى ئەو ياريزانە بەدەست بهێنێت بۆ تۆكمە كردنى ريزەكانى بەتايبەتى بۆ نيوەى دووەمى ئەم وەرزە.هێكتۆر هێرناندز

 

لەو بارەيەوە رۆژنامەى ميرۆر هەواڵێكى لە رۆژنامەى ئۆبلاى بريتانيەوە بلاو كردوەتەوە و دەڵێت جۆزيە مۆرينيۆ چاودێرى هێرێرا ياريزانى هێڵى ناوەراستى پۆرتۆ دەكات و داواى لە يانەكەى كردوە دەست بە جوڵە بكەن بۆ ئەوەى تواناكانى ئەو ئەستێرەيە بەدەست بهێنن لە مێركاتۆى زستانەى داهاتوو.

 

هيكتۆر هێرێرا ئێستا تەمەنى ٢٦ ساڵە و ئەم وەرزە ئاستێكى ناوازەى لەگەڵ پۆرتۆ پێشكەش كردوە, توانيويەتى لە پێنج ياريدا گۆڵێك تۆمار بكات و سێ ئەسيست بەناوى خۆيەوە بكات لە خولى پرتوگالى.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*