Home / ئسپانيا / مەدريد چارەنووسى پيپى يەكلايى كردەوە, گرێبەستەكەى نوێدەكاتەوە..!!
رياڵ مەدريد

مەدريد چارەنووسى پيپى يەكلايى كردەوە, گرێبەستەكەى نوێدەكاتەوە..!!

راديۆى كادينا سێرى ئسپانى ئاشكراى كرد كە يانەى ريال مەدريد بەنيازە گرێبەستى بەرگريكارى يانەكەى (كليپەرپيپى) بۆ ماوەى يەك ساڵى تر نوێ بكاتەوە و رێگە لە رۆشتنى بگرێت.

راديۆى ئسپانيەكە باسى لەوەشكردوە كە يانە شاهانەييەكە پێشنيارى بۆ پيپى كردوە كە گرێبەستەكەى تا وەرزى ٢٠١٨ نوێ بكاتەوە, لە بەرامبەريشدا پيپى بە پێشنيارەكە رازى بوە هەرچەندە كە خۆيشى پێى خۆش بوە لەگەڵ مەدريد بەردەوام بێت.

بريار وايە لە چەند هەفتەى داهاتوودا يانەى رياڵ مەدريد بە فەرمى نوێكردنەوەى بۆندى بەرگريكارەكەى بلاو بكاتەوە, ئەمە لە كاتێكدايە كە گرێبەستى كليپەر پيپى لەگەڵ مەدريد تا وەرزى ٢٠١٧ يە دواتر ئەو ياريزانە ئازاد دەبێت كە ئاخۆ بەردەوام بێت لەگەڵ مەدريد يان بەجێى بهێڵێت.8700

پيپى بە يەكێك لە كۆڵەكە سەرەكيەكانى مەدريد دادەنرێت لە دواى ساڵى ٢٠٠٧ كە لە يانەى قۆرتۆى پرتوگاليەوە پەيوەندى بە يانە سپى پۆشەكانەوە كردوە يەكێك بوە لە باشترين راهێنەرەكانى جيهان, هەرچەندە تەمەنى ٣٣ ساڵە بەڵام ئەستەمە مەدريد دەستبەرداى ببێت.

جێگاى ئاماژەيە كە يانەى شاهانەى ئسپانى هەڵمەتێكى بۆ پارێزگارى كردن لە ئەستێرەكانى دەستپێكردوە, گرێبەستى تۆنى كرۆس و گاريس بەيڵى تا ساڵى ٢٠٢٢ نوێدەكاتەوە, برياريشە لە ماوەيەكى نزيك لەگەڵ رۆناڵدۆ بگەنە رێككەوتن بۆ نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى تا ٢٠٢٠, هەروەها لۆكا مۆدريچ ياريزانى ناوەراستى يانەكە و بەرەگەز كرواتى يەكێكى ترە لەو ياريزانانەى كە مەدريد بەنيازە گرێبەستەكەى نوێ بكاتەوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*