Home / ئەستێرەكان / مارادۆنا بەراوردى نێوان (رۆناڵدۆ و ميسى) دەكات, كاميان بەباشتر دەزانێت..!
%d9%85%d9%8a%d8%b3%d9%8a-%d8%b1%d9%88%d9%86%d8%a7%d9%84%d8%af%d9%88-%d9%85%d8%a7%d8%b1%d8%a7%d8%af%d9%88%d9%86%d8%a7

مارادۆنا بەراوردى نێوان (رۆناڵدۆ و ميسى) دەكات, كاميان بەباشتر دەزانێت..!

ئەفسانەى تۆپى پێى ئەرجەنتينى ديێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ئاشكراى كرد كە ليۆنێل ميسى هاونيشتمانى و ئەستێرەى يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى, پێويستى بە بردنەوەى مۆنديال نيە بۆ بوو بە ئەفسانە.

مارادۆنا لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى ماركاى ئسپانى كە سايتى “لو ١٠ وەرزش”ى فەرەنسى بلاويكردوەتەوە رايگەياندوە: “بينەرى خولى ئسپانيام, هەروەها بينەرى هەريەكە لە ميسى و رۆناڵدۆم, ئەو دوانە لە تەواوى ياريزانەكانى خولەكە جياوازترن”.

ئەفسانەى ئەرجەنتينى وتيشى: “رۆناڵدۆى پرتوگالى ئەوەى لە توانايەتى پێشكەشى دەكات ئەمەش وام لێدەكات زياتر ئەو يارزانەم خۆش بوێت, بەڵام ليۆنێل ميسى بە بەهرەكانى و ناوەزەيى ياريكردنى رۆحى يانەكەيەتى و لە هەموو شتێك باشترينە”.

مارادۆنا بەردەوامى بە قسەكانيدا و وتى: “ميسى پێويستى بە بردنەوەى جامى جيهانى نيە بۆ ئەوەى ببێت بە ئەفسانە, چونكە لەراستيدا ئەو ئەفسانەيە و توانيويەتى لەگەڵ بارشەلۆنە هەمووشتێك بەدەست بهێنێت و تا ئێستاش تام و چێژ بە يارى دەبەخشێت”.

رۆژنامە ئسپانيەكە ئاماژەى بۆ ئەوەشكرد ليۆنێل ميسى نەيتوانيوە هيچ نازناوێكى نێو دەوڵەتى بەدەست بهێنێت جگە لە بردنەوەى ميدالياى ئاڵتوونى كە لە ٢٠٠٨ لە پەكين لەگەل ئەرجەنتين بەدەستى هێناوە, لەگەل ئەوەشدا ميسى شكستى هێناوە لە يارى كۆتايى مۆنديالى ٢٠١٤ بەرامبەر ئەڵمانيا و لە دوو يارى كۆتايى كوپا ئەمريكا بەرامبەر شيلى بەهەمان شێوە شكستى هێناوە, لە بەرامبەردا رۆناڵدۆ توانيويەتى پرتوگال بكاتە خاوەنى يۆرۆى ٢٠١٦.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*