Home / تێنس / دوای کەم کردنەوەی سزاکەی، شارابۆڤا پلانی وەرزی داهاتووی دەخاتە ڕوو …

دوای کەم کردنەوەی سزاکەی، شارابۆڤا پلانی وەرزی داهاتووی دەخاتە ڕوو …

ئامادەكردنى // ديلان كريم
دادگای وەرزشی بڵاوی کردەوە کە سزای یاریزانی تێنسی روسی ماریا شارابۆڤا کە دەرمانی نایاسایی بەكار هێنا بوو کەم کراوەتەوە لە دوو ساڵەوە بۆ ۱۵ مانگ ..
یەکێتی تێنسی نێودەوڵەتی سزای ماریا شارابۆڤا براوەی پێنج خەڵاتی پاڵەوانێتی ڕاندی ئاشتيدا بۆ ماوەی دوو ساڵ ، دوای ئەوەی کە دەرمانی میلدۆنیۆمی خواردبوو لە پاڵەوانێتی ئوسترالیای کراوە ۲٠۱٦ ، بەمەش پاڵەوانە ڕوسیە تەمەن ۲۹ ساڵەكە دەتوانێ بگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان لە ۲۸ نیسان ۲٠۱۷ .
سەبارەت بەكەم كردنەوەى سزاكەى شارابۆڤا گوتى ” حەز ئەکەم پێش ئەوەی بگەڕێمەوە بۆ یاریگاکان لە ،  ئەمەوێ چەن یارییەکی نمایشکاری بکەم ، بەڵام نازانم کەی و لە کوێ ؟ بەڵام ئەزانم ڕاهێنانیش بە شێوەیەکی زۆر و بەهێز ناتوانێ جێگای ڕکابەری بگرێتەوە ، من نامەوێ یاری نمایش زۆر بکەم بەڵام کەمێک یارمەتیم ئەدا بۆ گەڕانەوە”
هەروەها گوتیشی “ئەم نمایشانە بۆ من زۆر گرنگن ، بە ڕاستی بیری یاریکردن دوای هێڵی یاریگا و لە پێش چاوی هاندەران دەکەم وە هەروەها ئەم نمایشانە بۆ خێرخوازیە ، بۆیە من دوای ئەم ماوە درێژە بیرم نەئەکردەوە کە بە شێوەیەکی باش بگەڕێمەوە بۆ یاریگا”
هەروەکو چەن سەرچاوەيەكيش ئەوەيان خستە ڕوو کە شارابۆڤا لە پاڵەوانێتی ( رباتی مەغریب یان براگ )بەشدارى دەکات لە چیک پێش بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتی مەدرید.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*