Home / ئسپانيا / تيروپشكى جامى ئسپانيا راكێشرا, بزانە رياڵ بەرشە رووبەرووى چ يانەيەك بوونەتەوە..

تيروپشكى جامى ئسپانيا راكێشرا, بزانە رياڵ بەرشە رووبەرووى چ يانەيەك بوونەتەوە..

ئەمرۆ هەينى تيروپشكى قۆناغى ٣٢ى جامى شاى ئسپانيا بۆ وەرزى ٢٠١٦-٢٠١٧ راكێشرا و هەريەكە لە يانەكانى بارشەلۆنە و رياڵ مەدريد و ئەتلەتيكۆمەدريد ئەركيان سووكە.

 

پاڵەوانى وەرزى رابردووى جامى شاى ئسپانيا كە يانەى بارشەلۆنەيە لە تيروپشكەكەى ئەمرۆ ئەو يانەيەى كە كەوتوەتە بەرامبەرى يانەى هێركليۆسە و يانەى رياڵ مەدريديش رووبەروى كولچۆرال ليونيسا دەبێتەوە هەروەها ئەتلەتيكۆمەدريد بەهەمان شێوە لەم قۆناغەدا ياريەكى ئاسان دەكات ئەويش بەرامبەر جيۆجيليۆ.

 

ياريەكانى چوونى قۆناغى ٣٢ى جامى شاى ئسپانيا لە ٣٠ مانگى يازدەى ئەم ساڵ ئەنجام دەدرێت و يارى گەرانەوەش لە ٢١ى مانگى ١٢ى ئەم ساڵ ئەنجام دەدرێت.

تيروپشكەكەش بەم شێوەيە بوو:

 

بارشەلۆنە – هيركليۆس

رياڵ مەدريد – كولچۆرال ليونيسا

ئەتلەتيكۆمەدريد – جيۆجيليۆ

 

ڤيارياڵ – توليدۆ

ڤالانسيا – ليگانيس

ئشبيليە – فۆرمينترا

ئەتلەتيك بلباو – راسينگ سانتاندێر

 

سێڵتافيگۆ – مورسيا

مەلەگە – قورتبە

رياڵ سۆسيداد – بەلەد وەليد

لاس پالماس – هويسكا

ديپۆرتيڤۆ ئالاڤيس – خيميناستيك

 

ئسپانيۆل – ئەلكرۆكۆن

سپۆرتينگ خيخۆن – ئيبار

ئۆساسۆنا – گرانادا

رياڵ بيتيس – ديۆرتيڤۆ لاكەرۆنيا

 

37095286-7e9b-4553-9d15-4840a8eb80e6

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*