ئەستێرەى فەرەنسى و هێرشبەرى يانەى ئەتلەتيكۆمەدريد ئەنتوان گريزمان توانى ببێتە براوەى خەڵاتى باشترين ياريزانى مانگى ئەيلوول لە خولى پلە يەكى ئسپانيا.

cut2p4fw8aavtc0

گريزمان لە مانگى ئەيلوول توانى دوو ئەسيست و پێنج گۆڵ تۆمار بكات هەروەها لەگەڵ ئەتلەتيكۆ لە سێ يارى براوە بن و ياريەكيش يەكسان.

 

هەروەها لەلايەكى ترەوە راهێنەرى يانەى ئەتلەتيك بلبا و (ئيرنيستۆ فالفێردى) وەك باشترين راهێنەرى مانگى ئەيلوول لە خولى ئسپانى دەستنيشان كرا و خەڵاتى پێبەخشرا, ئەوەش بەهۆى ئەوەى كە توانى سەرپەرشتى يانە باسكيەكە بكات لە چوار يارى و براوە بن, بردنەوەكانى ئەتلەتيكۆ بلباو بەرامبەر يانەكانى (ديپۆرتيڤۆ لاكەرۆنيا و ڤالانسيا و ئشبيليە و گرانادا) بوو.

 

بڵاو كردنەوەى ئەم هەواڵە لە: