جۆكۆڤيچ گەيشتە نيوەى كۆتايى پاڵەوانێتى شەنگەهاى كراوە..

ئەمرۆ هەينى نۆڤاك جۆكۆڤيچى سربى و خاوەن ريزبەندى يەكەمى جيهانى توانى سەربكەوێت بۆ پاڵەوانێتى شەنگەهاى كراوەى ١٠٠٠ خاڵ لە ئاستى ركابەرى تاكە كەسى كوران, ئەويش دواى ئەوەى كە بە ئەنجامى دوو كۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمەڵەيەك لە ميشا زفيريفى ئەڵمانى بردەوە.

كۆمەڵەكانى ياريەكە بەم شێوەيە بوو (٣-٦ و ٧-٦ و ٦-٣), لە يارى نيوەى كۆتاپى پاڵەوانێتيەكەدا جيۆكۆڤيچى سربى رووبەرووى رۆبێرتۆ باوتيستا ئاگوتى ئسپانى دەبێتەوە, ئەم ياريزانە خاوەنى ريزبەندى ١٥ى جيهانيە لە ئاستى كوران بۆ يارى تێنس, بە بردنەوەى لە جۆو وێڵفريدى فەرەنسى توانى سەربكەوێت بۆ نيوەى كۆتايى بە ئەنجامى دوو كۆمەڵەى بێبەرامبەر (٦-٣ و ٦-٤).

Pin It

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *