Home / ئنگليز / هەواڵێكى خۆش بۆ هاندەرانى چێڵسى لەندەنى..

هەواڵێكى خۆش بۆ هاندەرانى چێڵسى لەندەنى..

ئەنتۆنيۆ كۆنتى راهێنەرى يانەى چێڵسى لەندەنى ئەمر هەينى هەواڵێكى دڵخۆشكەريان پێگەياند بەوەى كە كاپتنى يانەكە و بەرگريكارى بلوز لە پێكانەكەى بە تەواوى چاك بوەتەوە و بۆ بەرامبەر يانەى ليستەر سيتى دەگەرێتەوە و دەتوانێت بەشدارى بكات لە پێكهاتەى سەرەكى.

بريار وايە رۆژى شەمە واتەى سبەى ١٥/١٠/٢٠١٦ لە هەفتەى هەشتەمى خولى نايابى ئنگليزى يانەى چێڵسى رووبەرووى يانەى ليستەر سيتى پاڵەوانى وەرزى پێشووى پريمەرليگ ببێتەوە.

 

تێرى هێنرى مانگى رابردوو لەبەرامبەر سوانزى سيتى دووچارى پێكان بوويەوە لە ئاستى بەستەرەكانى پێى و بەو هۆيەوە لە ياريگاكان دابرا, ئەمەش كێشەيەكى گەورەى لە هێڵى بەرگرى يانەى چێڵسى دروستكرد و بە ئاشكرا بێ جۆن تێرى بە پلانەكانى كنتيەوە ديار بوو بەو هۆيەشەوە بلوز گۆڵى زۆرى لێكرا و دوو يارى بەرامبەر يانەكانى ئارسناڵ و ليڤەرپوول دۆرا.

 

رۆژنامەى تليگرافى بريتانى رايگەياند كە جۆنتێرى لە پێكانەكەى چاك بوەتەوە و لە ئێستادا بە تەواوى ئامادەيە بۆ گەرانەوە بۆ نێو ياريگاكان و پێكهاتەى سەرەكى يانەكەى.

 

رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوەشكردوە كە كۆنتى سودمەندى يەكەم لەگەرانەوەى جۆن تێرى بەتايبەتى بۆ ياريەكەى سبەى, بەڵام رۆژنامەكە باسى لەوە نەكردوە كە ئايا تێرى سبەى لە پێكهاتەى سەرەكى دەبێت يان لە سەر كورسى يەدەگ.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*