Home / كوردستان / سبه‌ی هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌كه‌ی میوانداری دهۆك و زاخۆ ده‌كه‌ن

سبه‌ی هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌كه‌ی میوانداری دهۆك و زاخۆ ده‌كه‌ن

بڕیاره‌ سبه‌ی گه‌ڕێكی تری قۆناغـی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان كه‌ یه‌كێــتی تۆپـی پێـی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات له‌ دوو كاتی جیاوازدا ئه‌نجام بدرێت و هه‌ردوو یاریه‌كه‌ش له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
 
یاری یه‌كه‌م كاتژمێر 3:30 خوله‌كی عه‌سر له‌ شارۆچكه‌ی پیرمام یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پێشه‌نگ میوانداری یانه‌ی زاخۆی سێیه‌م ده‌كات.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌ قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕیندا به‌ئاستێكی به‌رزه‌وه‌ ده‌ركه‌وتوه‌و تا ئێستا توشی هیچ دۆڕاندنێك نه‌هاتووه‌و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 7 خاڵ پێشه‌نگی گرتووه‌،له یاری ڕۆیشتنی نێوان هه‌ردوو یانه‌ كه‌ هه‌فته‌ی پێشوو له‌ یاریگای زاخۆ به‌ڕێوه‌ چوو كوڕانی سه‌میر بابۆ به‌ گۆڵێكی خاوێن زاخۆیان دوو چاری شكست كرد بۆیه‌ سبه‌ی ده‌یانه‌وێت درێژه‌ به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانیان بده‌ن و خۆیان له‌ نازناوی ئه‌مساڵ نزیك بكه‌نه‌وه‌،هه‌رچی یانه‌ی زاخۆشه‌ ئه‌م یانه‌یه‌ له‌ قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕیندا تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ ئاستێكی وا پێشكه‌ش بكات كه‌ شایه‌نی باس كردن بێت له‌ كۆی سێ یاری ئه‌م قۆناغه‌ ته‌نها یه‌ك بردنه‌وه‌ی تۆمار كردووه‌و دوو شكستیشی له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ردوو یانه‌كه‌ی پایته‌ختی كوردستان به‌شی بووه‌ و خاوه‌نی ته‌نها سێ خاڵه‌و له‌ ڕیزبه‌ندی سێیه‌مدا ده‌بینرێت بۆیه‌ سبه‌ی جگه‌ له‌ بردنه‌وه‌ هیچ ئه‌نجامێكی تر له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م یانه‌یه‌ نیه‌.
 
یاری دووه‌می ڕۆژی شه‌مه‌ كه‌ كاتژمێر 6 ی ئێواره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت  یه‌كێكی تره‌ له‌ یاریه‌كانی گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان،كه‌ تیایدا یانه‌ی هه‌ولێر له‌ نێو یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری تایبه‌ت به‌ خۆی میوانداری دهۆك ده‌كات.كوڕانی یوسف كاكی كه‌ ئێستا ڕیزبه‌ندی دووه‌میان گرتووه‌ به‌ بردنه‌وه‌یه‌ك و دوو یه‌كسان بوون له‌ ململانێدان بۆ بوون به‌ پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ بۆیه‌ نایانه‌وێت سبه‌ی له‌و ملاملانێیه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت سبه‌ی سێ خاڵی تر بكه‌نه‌ دیاری بۆ هانده‌ره‌كانیان، هه‌رچی یانه‌ی دهۆكیشه‌ ئه‌م یانه‌یه‌ جیاواز له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان له‌ چوار گۆشه‌ی زێڕیندا به‌ ئاستێكی لاواز ده‌ركه‌وتوه‌و تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ بردنه‌وه‌ به‌ ده‌ست بێنێت و به‌ دوو شكست و یه‌كسان بونێك كۆتای ڕیزبه‌ندی گرتووه‌و تاڕاده‌یه‌ك له‌ بوون به‌ پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌  دووركه‌وتوه‌ته‌وه‌ یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ كه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ نێو یاریگای دهۆك به‌ڕێوه‌ چوو به‌ گۆڵێك یه‌كسان بوون.
بڕیاریشه‌ هه‌ردوو یاریه‌كه‌ به‌ڕاسته‌خۆی له‌ كه‌ناڵی عێراقیه‌ سپۆرت په‌خش بكرێت.
 
خشته‌ی یاریه‌كانی سبه‌ی له‌ هه‌فته‌ی چواره‌می قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین
كاتژمێر 3:30
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر X زاخۆ 
كاتژمێر 6 
هه‌ولێر X دهۆك 
 
ڕیزبه‌ندی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان پێش ئه‌نجامدانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی چواره‌م 
1_پێشه‌مه‌رگه‌ی هه‌ولێر 7 خاڵ 
2_هه‌ولێر 5 خاڵ 
3_زاخۆ 3 خاڵ 
4_دهۆك 1 خاڵ 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

هەڵبژاردەی کوردستان بەشداریی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 دەکات..

لەبیرمە چەند ساڵێك پێش ئێستا كاتێك یاریی پلەیستەیشنمان دەكرد، هەمیشە خۆمان لە ریزی هەڵبژاردەكانی جیهان ...