Home / ئنگليز / يورگن كلۆپ پێش ڕووبەڕوبونەوەى لەگەڵ مۆرينيۆدا چى دەڵێت؟

يورگن كلۆپ پێش ڕووبەڕوبونەوەى لەگەڵ مۆرينيۆدا چى دەڵێت؟

يورگن كلۆپى ڕاهێنەرى يانەى ليڤەر پولى ئينگليزى يارى ڕۆژى دووشەممەى يانەكەى بەرامبەر بە يانەى مانچستەر يونايتد لە هەفتەى هەشتەمى پريمەر ليگ بە ياريەكى قورس ناودەبات.

لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەنوسيدا كە ئەمڕۆ بۆى سازكرا بوو كلۆپى ئەڵمانى گوتى ” دەزانم كە يارى ڕۆژى شەممە قورسە بۆ هەردوو يانە، چونكە ئێمە ڕووبەڕوى يەكێك لە بەهێزترين يانەكانى ئينگلتەرا دەبينەوە،بۆيە پيويستە لەسەرمان بە وردى تيشك بخەينە سەر ئەو ياريە” كلۆپ ئەوەشى گوت ” كە يانەى مانچستەر يونايتد خاوەنى ئەستێرەى زۆرە كە چاوەڕێ دەكرێت كە فشارى زۆرمان لەسەر دابنێن ”

لە هەفتەى هەشتەمى پريمەرليگدا بڕيارە ڕۆژى دوو شەممە و كاتژمێر ١٠ى شەو هەردوو يانەى ليڤەر پول و يانەى مانچستەر يونايتد لەسەرياريگاى ئانفێڵدى تايبەت بەيانەى ليڤەر پول ڕووبەڕوى يەك ببنەوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*