بريار وايە كاتژمێر ٤ى عەسرى ئەمرۆ شەمە لە هەفتەى هەشتەمى خولى پلە يەكى ئيتاليا يانەى رۆما لە نێو ياريگاى سان پاولۆ ببێتە ميوانى يانەى ناپۆلى و لوتكەى ئەم هەفتەيەى كالچيۆ ئەنجام بدەن.

لەو بارەيەشەوە لوسيانۆ سپاليتى راهێنەرى يانەى رۆما باسى لە ليستى ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى كردوە و تێيدا چەند ياريزانێكى سەرەكى بەهۆى پێكانەوە ناتوانن ئامادەبن كە ئەمەش گورزێكى كوشندەيە بۆ يانەى رۆما و هەلێكى زێرينە بۆ ناپۆلى.

سپاليتى راهێنەر رايگەياند كە دوو لە باشترين ياريزانەكانى هێڵى دواوەى بۆ ياريەكەى ئەمرۆ ئامادەنين, ئەوانيش بريتين لە (برونۆ پێرێز)ى بەرازيلى و (كيڤن ستروتمان)ى هۆڵەندى.

هەرچەندە برونۆ ستروتمانى هۆڵەندى تا رادەيەك پێكانەكەى سوكە و لە ئاستى پشتيدايە و لە نێو هۆڵى وەرزشى يانەكەدا مەشق و راهێنانەكانى تەواو كردوە بەڵام سپاليتى نايەوێت سەركێشى پێوە بكات و بۆ ياريەكەى ئەمرۆ بانگهێشتى نەكردوە.

 

بڵاو كردنەوەى ئەم هەواڵە لە: