Home / ئسپانيا / زيدان: جادوگەرنيم..

زيدان: جادوگەرنيم..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە كاتژمێر ٩:٤٥ى شەو بە كاتى هەرێمى كوردستان لە چوارچێوەى هەفتەى هەشتەمى ياريەكانى خولى پلە يەكى ئسپانيا يانەى رياڵ مەدريد ببێتە ميوانى يانەى رياڵ بيست لە نێو ياريگاى (بينيتۆ ڤيامارين).

زينەدين زەيدانى ئەفسانەى تۆپى پێى فەرەنسا و راهێنەرى ئێستاى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا كە دوێنێ هەينى بۆى رێكخرابوو بەمەبەستى قسە كردن لەسەر ياريەكەيان بەرامبەر رياڵ بيتس, وەڵامى سەرجەم ئەو دەنگۆ و رەخنانەى دايەوە كە دواى يەكسان بوون لە چوار يارى ئاراستەى كرابوو.

زيدان وتى: “پيشەى من ئەوەيە بگەرێم بەدواى چارەسەر, خۆم بە راهێنەرێكى گەورە دانەناوە, چامپيۆنزليگم بەدەستهێنا بەڵام ئەمە ئەوە ناگەيەنێت كە راهێنەرێكى گەورەم, هەمووكات هەوڵ بۆ چارەسەرى گونجاو دەدەم”.

وتيشى: “من هيچ شتێكم دانەهێناوە, تۆپى پێم دانەهێناوە, ئەوەى گرنگە بەلاى منەوە پێشكشكردنى هەموو شتێكە لە نێو ياريگادا, ئەوەى ناتوانم پێشكەشى ياريزانەكانى بكەم شارەزاييمە”.

درێژەى بە قسەكانيدا و وتى: “ناتوانم وەڵامى هەموو ئەو دەنگۆيانە بدەمەوە كە لەسەرم دەكرێت, وەك پێشتريش وتم جادوگەرنيم, بەلام پێويستە هەموومان وەك يەك هەول بدەين, ئەوەشى لەسەر منە وەك راهێنەر پێويستە كاربكەم و باشترين رێگا بۆ سەركەوتن ديارى بكەم”.

وتيشى: “لەسەر ياريەكانى پێشوومان كە يەكسان بووين قسە و باسى زۆر كرا, بەڵام ئەوەى من دەمەوێت ئەوەيە بگەرێينەوە و ئەنجامى باش و سەركەوتن تۆمار بكەين”.

سەبارەت بە ياريەكەيان بەرامبەر رياڵ بيتس زەيدانى راهێنەر وتى: “ياريەكى قورسە لە نێو ياريگايەك كە بردنەوە تێيدا پروكێنەرە, ياريەكە دەكەين و رووداوەكان و ئەنجامەكەى هەمووان بينەرى دەبين”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*