Home / ئسپانيا / پێكهاتەى چاوەروانكراوى يانەى بارشەلۆنە بۆ بەرامبەر ديپۆرتيڤۆ..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى يانەى بارشەلۆنە بۆ بەرامبەر ديپۆرتيڤۆ..

رۆژنامەى مۆندۆديپۆرتيڤۆى ئسپانى پێكهاتەى بارشەلۆنەى و ديپۆرتيڤۆ لاكەرۆنياى بۆ ياريەكەى ئەمرۆ شەمە لە هەفتەى هەشتى لاليگا ئاشكرا.

ياريەكە لە كاتژمێر ٥:١٥ى ئەمرۆ ئەنجام دەدرێت لە نێو ياريگاى كامپ نۆ, بە پێى رۆژنامەكە بێت لويس ئنريكى راهێنەر بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو رێرەوەى لە سەرەتاى وەرزەوە پەيرەوى كردوە هەرچەندە بوە هۆى ئەوەى كە يانەكە چەندين خالى لەدەست بدات.

بە پێى ئەم پێكهاتەيە بێت ئنريكى پشوو بە هەريەكە لە ئنێستا و لويس سوارێز دەدات ئەمەش بە بيانووى ئەوەى پشوويان پێ بدات چونكە لەگەڵ هەلبژاردەكانيان ياريان كردوە لە هەفتەى فيفا, هەروەها لە جێگاكانياندا ئەندريە گۆمێز و باكۆ ئەلكاسير بەشدارى پێدەكات, لە هەمانكاتيشدا ليۆ ميسى لە پێكهاتەى سەرەكى دورخراوەتەوە بەهۆى ئەوەى تازە لە پێگانەكەى چاكبوەتەوە.

 

پێكهاتەى چاوەروانكراوى يانەى بارشەلۆنە:

گۆڵپارێز: تێرشتيگن.

بەرگرى: لوكاس دينى, ماتيۆ, پيكێ, ڤيداڵ.

ناوەراست: بۆسكێس, راكيتيچ, گۆمێز.

هێرشبەر: توران, نيمار, ئەلكاسير.

 

probables-barca-deportivo-1476474523710

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى نمونەيى هەفتەى يەكەمى لاليگا بڵاوكرايەوە..

وەرزێكى نوێى خولى لاليگاى ئسپانى دەستى پێكرد و ياريەكانى هەفتەى يەكەمى كۆتايى هات, هەريەكە لە ...