
وێنە/ كريستيانۆ رۆناڵدۆ كۆنترۆڵى خۆى لە دەستدەدات..
ئەستێرەى پرتوگالى و هێرشبەرى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى لە راهێنانەكانى يانەكەى كۆنترۆڵى خۆى لەدەست دەدات و تورە دەبێت.
راهێنانەكانى يانەى شاهانە وەك ئامادەكاريەكە بۆ ياريەكەى ئەمرۆيان بەرامبەر رياڵ بيتس كە بريارە كاتژمێر ٩:٤٥ى شەو بەكاتى هەرێم لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى هەشتەمى لاليگا ئەنجام بدرێت.
تورە بوونەكەى رۆناڵدۆ دواى ئەوە دێت كە لە مەشق و راهێنانەكاندا دەيەوێت تۆپ لە دانيلۆى بەرازيلى وەربگرێت, بەڵام دانيلۆ تۆپ لە نێو پێيەكانى رۆناڵدۆ تێپەر دەكات و بەمەش مارسێلۆ و هاورێكانى ترى دێنێتە پێكەنين, لە بەرامبەريشدا رۆناڵدۆ كۆنترۆڵى خۆى لەدەستدەدات و بە تورەيى لە تۆپ دەدات بە ئاراستەى شوێنى هاندەران و رۆژنامە نووسانى ئامادەبوو لە نێو ياريگاكە.
لەم ديمەنەوە ئەو راستيە دەردەكەوێت كە رۆناڵدۆ كۆڵنادات و نايەوێت دووچارى شكست ببێت تەنانەت لە كاتى مەشق و راهێنانەكان چ جاى بگات بە ياريە فەرميەكان.
وێنە/