Home / ئنگليز / (چێڵسى X ليستەر سيتى ) ئامارو ژمارەكانى نێوان هەردوو يانە پێش ڕووبەڕوبونەوەيان
leicester-vs-chelsea-2036661144

(چێڵسى X ليستەر سيتى ) ئامارو ژمارەكانى نێوان هەردوو يانە پێش ڕووبەڕوبونەوەيان

لەيەكەم يارى دەست پێكى هەفتەى هەشتەمى پريمەرليگ و پاش كەمێكى ترو لە كاتژمێر ٢:٣٠ خولەكى دواى نيوەڕۆ لە ياريگاى ستامفۆرد بيردجى هەردوو يانەى چڵێسى و ليستەر سيتى ڕووبەڕوى يەك دەبنەوە ، يانەى ليستەر سيتى بۆ بەدەست هێنانى سێ خاڵى ئەو ياريە دەجەنگێت بۆ ئەوەى لە ڕيزبەندى يانەكانى خوارەوە ڕزگارى بێت و بردنەوە لە دەرەوەى ياريگاى خۆى بەدەست بێنێت، هەرچى يانەى چڵسى لەندەنيشە دەيەوێـت بەبردنەوەى لە ليستەر سيتى بەردەوام بێت لەسەر كێبڕكێ كردن لەگەڵ يانەكانى سەروى ڕيزبەندى .

  • يانەى چێڵسى لە دوو يارى كۆتاى بەرامبەر يانەى ليستەر سيتى لە خولى ئينگليزى بردنەوەى بەدەست نەهێناوە يەك يارى يەكسان بووەو ياريەكيشيان بە دۆڕاوى هاتوەتە دەرەوە.
  • يانەى ليستەر سيتى تەنها يەك بردنەوەى بەدەست هێناوە لە كۆتا دە ياريى پريمەرليگ لە نێو ياريگاى ستامفۆرد بريدج،كە لە دە ياريەدا شەش يارى دۆڕاوەو سێ ياريش يەكسان بووە , دواين بردنەوەى ليستەر لە نێو ياريگا ستامفۆرد بيردج دەگەڕێـتەوە بۆ مانگى ئەيلولى ساڵى ٢٠٠٠.
  • ئەمە سێيەم ياريە بۆ كلاوديۆ ڕانێرى بەرامبەر چێڵسى لە خولى پريمەليگ بەرامبەر سێ ڕاهێنەرى جياوازى ئەو يانەيە،بەرامبەر مۆرينيۆ ٢ بە١ براوە بوو بەرامبەر هيدنيك بە گۆڵێك يەكسان بوون ئەمڕۆ بەرامبەر كۆنتى يەكەم ياريە ڕووبەڕوى يەك دەبنەوە.
  • سيسك فابريگاس تاكە ياريزانى چێلسيە توانيويەتى لەبەرامبەر يانەى ليستەر سيتى سێ گۆڵ تۆمار بكات لەسەرجەم پاڵەوانيەتيەكان.
  • ديگۆ كۆستاى ياريزانى چێلسى لەندەنى توانيويەتى لە مانگى هەشتى ٢٠١٤ تا ئێستا ٣٨ گۆڵ تۆمار بكات،كەهەر يەك لە سيرجيۆ ئەگيويرۆ ٥٥ گۆڵ و هارى كين ٤٨ گۆڵ تۆمار بكەن لەو ماوەيەدا .
  • يانەى ليستەر سيتى ئەم وەرزە سێ يارى دەست پێكى پريمەرليگى بەشكست كۆتاى پێ هێناوە لە دەرەوەى ياريگاى خۆى.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*