Home / ئسپانيا / ڕۆناڵدينهۆ كارە نوێكەى لەگەڵ يانەى بەرشەلۆنە دەستپێكرد
%d9%82%d9%81%d9%82%d9%81%d8%ba%d9%82%d9%81%d9%82%d9%81%d8%ba%d9%82%d9%81%d8%ba%d9%82%d9%81%d8%ba

ڕۆناڵدينهۆ كارە نوێكەى لەگەڵ يانەى بەرشەلۆنە دەستپێكرد

ئەفسانەى تۆپى پێى بەرازيلى ڕۆناڵدينهۆ و ئەستێرەى يانەى بەرشەلۆنەى گەڕايەوە بۆ كاركردن لەگەڵ  يانەى بەرشەلۆنە ئەوش لەدواى هەشت ساڵ دابڕان لەو يانە كەتەلۆنيە .

ئەفسانەبەرازيليەكە  دواى ئەوەبەشدارى لە كارێكى خێرى كرد گەڕايەوە بۆئيسپانيا بەڵام ئەمجارە گەڕانەوەكەى بۆ بەرشەلۆنەبۆياريكردن نيە بەڵكو وەك نوێنەرى ئەو يانەيە و دواتر لەگەڵ سەرۆكى يانەى بەرشەلۆنە كۆبويەوە پێكەوە گفتوگۆيانلەسەر كارەنوێكەى ڕۆناڵينهۆ كردلەگەڵ يانە كەتەلۆنيەكە .

بەم پێيە ڕۆناڵدينهۆ ئەبێتە نوێنەرى بەرشەلۆنە لە سەرتاسەرى جيهان يانەى بەرشەلۆنە سود لە بەناوبانگى ئەو ياريزانەبەرازيليە ئەبينێ كەناوبانگێكى زۆرى هەيە لە جيهانا ئەمەبێجگە لەوەش ڕۆناڵدينهۆ پێش چەند هەفتەيەك بەڕەسمى ئەو كارەى دەست پێكرد پێش ئەوەى بەتەواوى بێتە نوێنەرى بەرشەلۆنە لەجيهان  دواى ئەوە هات كەبەشارى لەكرنەوەى نوسينگەى يانەى بەرشەلۆنەكرد لە ويلايەتى نيۆركى ئەمريكى.

يارزانە تەمەن ٣٦ ساڵەكە سەرەتاى ياريكردنى لەگەڵ يانە كەتەلۆنيەكە لەساڵى ٢٠٠٣دەست پێكردو توانى چەندين نازناو لەگەڵ ئەو يانە كەتەلۆنيە بەدەست بێنێ گرنگترينيان يانە پاڵەوانەكان وخولى ئسيپانى بوو  هەروەها لە ساڵى ٢٠٠٨ يانەى بەرشەلۆنەى جێهشت .

تائێستا ياريزانى براوەى مۆنديالى ٢٠٠٢ ڕۆناڵدينهۆ وازهێنانى ڕەسمى خۆى لەياريكردن ڕانەگەياندوە  بەڵام بەشێوەيەكى فەرمى لەگەڵ هيچ يانەيەك يارى ناكا لەدواى ڕۆشتنى لەيانەى فلۆمێنزى وڵاتەكەى .

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*