Home / ئسپانيا / زيزۆ لەگەڵ مەدريد ژمارەيەكى نوێى تۆمار كرد..
real-madrid-44

زيزۆ لەگەڵ مەدريد ژمارەيەكى نوێى تۆمار كرد..

شەوى رابردوو لە ميانى هەفتەى هەشتەمى خولى پلەيەكى ئسپانيا يانەى رياڵ مەدريد لە دەرەوەى ياريگاى خۆى لە ياريگاى (ڤيامارين) بەرامبەر رياڵ بيتس بردنەوەيەكى گرنگى تۆمار كرد و كۆتايى بە مۆتەكەى يەكسان بوون هێنا كە چوار يارى بەركى يانە شاهانەييەكەى گرتبوو.

لە ياريەكەدا كە بە ئەنجامى ٦-١ كۆتايى هات چەند ژمارەيەكى پێوانەيى تۆمار كرا كە يەكەميان ئەوەبوو يانەى شاهانە لە ژێر سەرپەرشتى زينەدين زەيدانى فەرەنسى ژمارەى گۆڵەكانى لە ٣٨ ياريدا گەياندە ١٠١ گۆڵ, لەو ياريانەدا ٢٨ بردنەوە و ٨ يەكسان بوون و ٢ شكستى تۆمار كردوە, هەروەها ئەم ياريەى كە ئەم شەو ئەنجامدرا يەكەم يارى ئەفسانە فەرەنسيەكەيە كە بتوانێت لە دەرەوەى ياريگاى رياڵ بە شەش گۆڵ براوە بێت.

جێگاى ئاماژەيە پێشتر رياڵ مەدريد هەمان ئەنجامى لە نێو ياريگاى يانە ئەندەلوسيەكە تۆمار كردوە بە تايبەتى لە وەرزى ١٩٨٦.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*