Home / ئيتاليا / ڤيديۆ/ ديبالا يوڤانتۆسى لە شكست رزگار كرد..

ڤيديۆ/ ديبالا يوڤانتۆسى لە شكست رزگار كرد..

شەوى رابردوو لە ميانى ياريەكانى هەفتەى هەشتەمى خولى پلە يەكى ئيتاليا يانەى يوڤانتۆسى پاڵەوانى وەرزى رابردووى كالچيۆ بە ئەستەم توانى لە يانەى ئۆدێنزى بباتەوە بە ئەنجامى دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێك.

لە ياريەكەدا يانەى ئۆدێنزى توانى لە خولەكى ٣٠ تاكە گۆڵى خۆى و يەكەمى ياريەكە لە رێگاى جايكۆب جانكۆ تۆمار بكات, بەڵام دڵخۆشى يانەى ميوان زۆرى نەخاياند و يوڤانتۆسى خاوەن هاندەر و ياريگا لە خولەكى ٤٣ لە رێگاى ئەستێرەى يانەكەوە پاولۆ ديبالا توانى ئەنجامى ياريەكە يەكسان بكاتەوە.

لە گێمى دووەمدا و بە تەواوى لە خولەكى ٥١ هەمان ياريزانى بەرەگەز ئەرجەنتينى و ئەستێرەى يوڤانتۆس پاولۆ ديبالا توانى گۆڵى دووەم و پێشكەوتن بۆ خانمە پيرەكە تۆمار بكات و ئەنجامى ياريەكە لە شكستەوە بگۆرێت بۆ سەركەوتن.

بەم بردنەوەيەش پاڵەوانى وەرزى رابردوو كۆى خاڵەكانى گەياندە ٢١ خاڵ و پێشەنگى ريزبەندى يانە پلە يەكەكانى ئيتالياى گرت, لە بەرامبەريشدا يانەى ئۆدێنزى بە حەوت خاڵ لە ريزبەندى ١٧ى كالچيۆ مايەوە.

ڤيديۆ/

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*