Home / ئنگليز / پرسيارى رۆژنامەنووسێكى ئنگليزى پيپ گوارديۆلا تورە دەكات..
گوارديۆلا

پرسيارى رۆژنامەنووسێكى ئنگليزى پيپ گوارديۆلا تورە دەكات..

پيپ گوارديۆلاى ئسپانى و راهێنەرى يانەى مانچستەر سيتى رۆژنامەنووسێكى ئنگليزى شەرمەزار دەكات دواى ئەوەى كە ويستى جياوازى بكات لە ياريكردن لە ئسپانيا و ئنگلتەرا, كە ئەوەش بوەهۆى ئەوەى گوارديۆلا وەڵامێكى راستەوخۆى ئەو رۆژنامەنووسە بداتەوە.

رۆژنامەنووسەكە لە پرسيارێكدا كە ئاراستەى پيپ گوارديۆلاى دەكات دەكات و دەڵێت: “بۆچوونت چيە لەسەر بردنەوەكەى بارشەلۆنە بە چوار گۆڵى خاوێن, پێت وايە ياريكردن لە ليگا وەك خولى ئنگليزيە..؟”.

گوارديۆلا لە وەڵامدا دەلێت: “من زۆر لەو قسانە دەبيستم, بەڵام هيچ كام لە ئێوە لە خولى ئسپانيا و ئەڵمانيا يارى نەكردوە”.

وتيشى: “تۆپى پێى ئەلمانيا خاوەن ريتمێكى خێرايە و لە سەرووى ئەوەوەيە كە ئێوە بيرتان لێكردوەتەوە, بەڵام بارشەلۆنە وە بردنەوەيان بە چوار گۆڵى خاوێن ئەوە كارێكى ئاساييە, چونكە سێ هێرشبەرى ترسناكيان هەيە جياوازيەكە لێرەيە كە دەبێتە هۆى بەرزكردنەوەى ورەى ياريزانەكانيان”.

لە كۆتاييشدا وتى: “لە ٩ نۆ ساڵى رابردوودا يانەكانى ئسپانيا لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا زۆرترين جار بەشداريان كردوە و بوونيان هەبوە, مەبەستم ئەوەيە كە ئاستى ياريزانانى خولى ئسپانيا بەرزترە”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*