Home / ئنگليز / مۆرينيۆ سزا دەدرێت..!!

مۆرينيۆ سزا دەدرێت..!!

جارێكى تر لێدوانەكانى جۆزيە مۆرينيۆى پرتوگالى هەرايى نايەوە, بەڵام ئەمجارە لەسەر ناوبژيوانى يارى نێوان (مانچستەريونايتد و ليڤەرپوول)ە و پێدەچێت بە هۆيەوە سزا بدرێت.

مۆرينيۆ رەخنەى لە دەستنيشانكردنى ناوبژيوانە گرت يارى يانەكەى بەرامبەر ليڤەرپوول گرت و رايگەياند (ئەنتۆنى تايلۆر)ى ناوبژيوان هەرچەندە ناوبژيوانێكى بەناوبانگە بەڵام لە ژێر فشارێكى زردا دەبێت.

ئەم وتانە مۆرينيۆى خستوەتە بارودۆخێكى خراپەوە و لە ئێستادا يەكێتى تۆپى پێى ئنگلتەرا ليژنەيەكى پێكهێناوە بۆ لێكۆڵينەوە كردن لە سەر لێدوانەكەى جۆزيە, هەر بۆيە ئەگەرى زۆرە بۆ دێربى كە ئەم شەو بەرامبەر ليڤەرپوول لە كاتژمێر ١٠ بەكاتى هەرێم ئەنجام دەدرێت دەكرێت مۆرينيۆ سزا بدرێت و رێگەى پێنەدرێت كە لە نێو ياريگادا ئامادەبێت, پێدەچێت ئەمرۆ برياريەكان رابگەيەنرێت و برە پارەيەكى كەم غرامە بكرێت, بەم شێوەيەش دەكرێت بوترێت كە پێدەچێت سپێشەل وەن گەرابێتەوە بۆ خوە سروشتيەكەى پێشووى.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*