Home / ئسپانيا / هۆكارى حەب خواردنەكەى رۆناڵدۆ ئاشكرا بوو..

هۆكارى حەب خواردنەكەى رۆناڵدۆ ئاشكرا بوو..

شەوى شەمە لە هەفتەى هەشتەمى خولى پلە يەكى ئسپانيا يانەى رياڵ مەدريد لە دەرەوەى ياريگاى خۆى توانى بە نيو دەرزەن گۆڵ لە يانەى رياڵ بيتس بباتەوە.

لەو ياريەدا چاوى كامێراكان لەسەر ئەستێرەكەى پرتوگال و هێرشبەرى شاهانە بوو كە ئەوە بينرا رۆناڵدۆ حەبێك بەكاردەهێنێت, ئەمەش دەنگۆيەكى زۆرى دروستكرد و تەنانەت بەشێك لە رۆژنامەكان رەخنەيان لە دۆن گرت و بە شتێكى نامۆ و تايبەت ناوهێنا, بەڵام دواتر يەكێك لە رۆژنامە نووسە نزيكەكانى لە يانەى ريال مەدريد ئەو هەڵە تێگەيشتنەى راستكردەوە و رايگەياند كە ئەو حەبە پەيوەندى بە وزە بەخش و شتى ترەوە نيە.

ئەو رۆژنامە نووسە كە ناوى (ڤيسێنتى)يە بە رۆژنامەی دێفێنسا سێنتڕاڵ رايگەياندووە, كە رۆناڵدۆ بەهۆی کەمبوونەوەی رێژەی شەکر لە خوێنيدا حەبی گلوگۆز بەكاردەهێنێت كە ئەمەش بە پێى كات ياريمەتى دەدات تا بتوانێت رێژەی شەکرەکەی ئاسایی.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*