Home / ئنگليز / پێكهاتەى چاوەروانكراوى دێربى (ليڤەرپوول – مانچستەريونايتد)..
day8_premier_league_16-17_liverpool_manchester_united

پێكهاتەى چاوەروانكراوى دێربى (ليڤەرپوول – مانچستەريونايتد)..

رۆژنامەى دەيلى مەيلى بريتانيا پێكهاتەى چاوەروانكراوى يارى لوتكەى هەفتەى هەشتەمى پريمەرليگى ئاشكرا كرد كە بريارە ئەم شەو لە كاتژمێر ١٠ بەكاتى هەرێم لە نێو ياريگاى ئانفيڵد لە نێوان (مانچستەريونايتد و ليڤەرپوول) بەرێوە دەچێت.

 

رۆژنامەكە پێشبينى ئەوەى كردوە كە جۆزيە مۆرينيۆى پرتوگالى و راهێنەرى يانەى مانچستەر يونايتد واين رۆنى لە سەر كورسى يەدەگ بهێڵێتەوە, ئەويش بەهۆى ئەوەى لە ياريەكانى ئەم دواييەى يانەكەى و ئنگلتەرا ئاستى وەك پێويست نەبوو.

 

هەروەها باسى لەوەشكردوە كە هەردوو راهێنەر بەردەوام دەبن لەسەر هەمان پێكهاتە و پلانى پێشوويان و ئەستەمە گۆرانكارى ئەوتۆ ئەنجام بدەن بەتايبەتى ئەو پلانەى كە لە دوايارياندا جێبەجێيان كرد و سەركەوتنيان بەدەستهێناوە.

 

پێكهاتەى چاوەروانكراوى مانچستەريونايتد:

گۆڵپارێز: دى خيا.

بەرگرى: بليند, سمۆلينگ, بيلى, ڤالانسيا.

ناوەراست: هێرێرا, پۆگبا, ماتا.

هێرشبەر: لينگارد, راشفۆرد, ئيبراهيم ئۆڤيچ.

 

پێكهاتەى چاوەروانكراوى ليڤەرپوول:

گۆڵپارێز: كاريۆس.

بەرگرى: كلاين, لۆفرين, ماتيب, ميلنەر.

ناوەراست: كان, هێندرسۆن, لالانا.

هێرشبەر: كۆتينيۆ, مانى, ڤێرمينيۆ.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*