Home / ئنگليز / وێنە/ ليڤەرپوول و شەيتانە سورەكان يەكسان بوونێك بە تامى شكست..

وێنە/ ليڤەرپوول و شەيتانە سورەكان يەكسان بوونێك بە تامى شكست..

شەوى رابردوو لە دواين يارى لوتكەى هەفتەى هەشتەمى خولى پريمەرليگى ئنگليزى كە لە نێو ياريگاى ئانفيڵد لە نێوان ليڤەرپوول و مانچستەريونايتد ئەنجامدرا و دواى لەدەستدانى چەند هەلێكى گۆڵ تۆماركردن هەردوو يانە بەبێ گۆڵ يەكسان بوون.

هەردوو يانە ئاستێكى خراپيان پێشكەش كرد لە رووى هێرشبردنەوە, ئەمەش لە كاتێكدايە كە لە گێمى يەكەم يەكى تۆپێكيان ئاراستەى تۆرى گۆڵى يەك كردوە, بەڵام لە گێمى يەكەم خاوەن ياريگا دوو تۆپى بۆ گۆڵ ناردوە كە ئەمەش بە شێوەيەكى گشتى خراپترين ژمارەى ليڤەرپوول بوە لە ماوەى ١٣ ساڵ كە تۆمارى كردبێت.

لەلايەكى ترەوە مۆرينيۆ لەم ياريەدا بە تايبەتى لە گێمى يەكەم زياتر گرنگى بە هێڵى بەرگريدەدا كە ئەمەش واى كرد هێرشبەرانى ليڤەرپوول نەتوانن بە ئاسانى لە ناوچەى بەرگرى مانيو كۆنترۆڵى تۆپ بكەن.

بەڵام لە گێمى دووەم ليڤەرپوول هەوڵى زۆريدا بۆ راستكردنەوەى هەڵەكان, ئەمەش دواى ئەوەى كە يۆرگن كلۆپ ستۆريجى هێنايە دەرەوە و لە جێگاكەشيدا لالاناى بەشدارى پێكرد بۆ ئەوەى لە ناوەراستەوە فشارەكان بخەنە سەر شەيتانە سورەكان.

تارادەيەك ئەم پلانەى كلۆپ سەركەوتوو بوو وە بوەهۆى ئەوەى دووجار هێرشى مەترسيدار بكەنە سەر تۆرى گۆلى ديخيا كە يەكەميان لە رێگاى ئيمرى چان و دووەميش لە رێگاى كۆتينيۆ بوو, بەڵام لێهاتوويى دى خيا هۆكارى دورخستنەوەى مەترسيەكان بوو.

 

لە بەرامبەردا يانەى شەيتانە سوورەكان هيچ پلانێكى هێرشبردنيان نەبوو هەربۆيە مەترسيەكى ئەوتۆيان لەسەر گۆڵى ليڤەرپوول دروستنەكرد جگە لەو لێدانە سەرەى كە ئيبراهيم ئۆڤيچ نەيتوانى لە هەلێكى ئاساندا گۆڵى پێ تۆمار بكات, لە ياريەكەدا مۆرنيۆ پلانەكەى بە شێوەيەك بوو كە دەكرا بڵێيت بەدواى بەدەستهێنانى تەنها خاڵێكە و هيچى تر.

 

بەم ئەنجامەش ليڤەرپوول كۆى خاڵەكانى بەرز بوويەوە بۆ ١٧ خال و لە صلەى چوارەم دێت و بە جياوازى دوو خاڵ لە دواى مانچستەرسيتى پێشەنگەوەيە, هەروەها مانچستەر يونايتد ١٤ خاڵى هەيە و لە ريزبەندى حەوتەمە.

وێنە/

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*