Home / كوردستان / موژدەيەكى خۆش بۆ راهێنەرانى كوردستان لەلايەن سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى كوردستانەوە..

موژدەيەكى خۆش بۆ راهێنەرانى كوردستان لەلايەن سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى كوردستانەوە..

لە پەيجى تايبەتى خۆيەوە سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى كوردستان موژدەيەك بۆ راهێنەرانى كوردستان ئاشكرا دەكات و دەلێت لەگەل يەكێتى تۆپى پێى عێراق گەشتوونەتە رێككەوتن بۆ كردنەوەى خولێك بۆ راهێنەران.

سەفين كانەبى سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى كوردستان بڵاوى كردەوە كە لەگەل يەكێتى تۆپى پێى عێراق گەشتوونەتە رێككەوتن لەسەر كردنەوەى خولێك بۆ ئەو راهێنەرانەى كە بروانامەى (C) ئاسيايان نيە.

هەروەها ئاماژەى بۆ ئەوەش كردوە كە خولەكە له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیك لە شارى هەولێر له‌ لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به‌ هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق و ئاسیا ده‌كرێته‌وه‌.

سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى كوردستان لە كۆتاييدا داوا لەو راهێنەرانە دەكات كە ئەو بروانامەيەيان نییه‌ و دەڵێت ده‌توانن به‌ خۆڕایی به‌شداربن و هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كیشتان لێوەرناگيرێت, خوله‌كه‌ش له‌ لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیاوە باوه‌ڕپێكراوه‌.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*