Home / ئنگليز / دواى ياريەكە يۆرگن كلۆپ و مۆرينيۆ چيان وت..!!

دواى ياريەكە يۆرگن كلۆپ و مۆرينيۆ چيان وت..!!

شەوى رابردوو لە دواين يارى هەفتەى هەشتەمى خولى نايابى ئنگليزى يانەى ليڤەرپوول ميواندارى لە يانەى شەيتانە سوورەكان كردوو ياريەكەش دواى ٩٠ خولەك بەبێ گۆڵ كۆتايى هات.

لە دواى ياريەكەش هەردوو راهێنەرى يانەى ليڤەرپوول و مانيو لێدوانيان بۆ دەزگاكانى راگەياندندا و باسيان لە ياريەكە كرد.

كلۆپ دەڵێت: دى خيا رێگر بوو لە سەركەوتنمان.

وتيشى: “پێم وابێت ياريەكى يەكسان بوو, پێويست بوو لەسەرمان هەلى زۆر دروست بكەين بەلام دى خيا رێگرى بوو لە سەركەوتنمان, رازى نيم لەسەر ئەوەى پێشكەشمان كرد, ئەو شێوازە بەرگريەى مانچستەريونايتد بەكارى هێنا هەرموو دەرگاكانى گۆڵكردنى بەرووماندا داخست”.

لە كۆتاييشدا دەڵێت: “گێمى يەكەم بۆ هەردوولامان رێخراو نەبوو, زۆر چێژمان لە ياريەكە نەبينى ئەنجامەكەش پەسەندكراو بوو”.

….

مۆرينيۆ دەڵێت: “ياريەكى قورسبوو لەسەر هەردوو يانە, بەڵام بەتەواوى زياتر بۆ ئەوان قورسبوو چونكە ئێمە كۆنترۆلى ياريەكەمان كردوو بۆ ماوەيەكى درێژ, هەروەها گێمى يەكەميش بە بەهێزى دەستمان پێكرد”.

وتيشى: گێمى دووەم ليڤەرپوول بە ئاستێكى باشتەرەو گەرايەوە, بەلام لە رووى تەكتيكى و سايكۆلۆجى ئێمە باشتر بووين چونكە نەمانهێشت ياريەكى ئاسان بێت بۆيان”.

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

بارشەلۆنە لەگەڵ ئام ياريزانە گەشتۆتە رێككەوتن بۆ نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى..

يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى دوا بە دواى ياريەكەيان بەرامبەر يانەى يوڤانتۆسى ئيتالى لە جەولەى پێنجەمى قۆناغى ...