Home / جيهان / ئەو ياريزانەى سوپەر هاتريكى بۆ عێراق تۆمار كرد دەرواتە ئيمارات..!!
موهەنەد

ئەو ياريزانەى سوپەر هاتريكى بۆ عێراق تۆمار كرد دەرواتە ئيمارات..!!

يانەى نەصرى ئيماراتى ئاشكراى كرد كە گەشتوونەتە رێككەوتن لەگەڵ هێرشبەرى عێراقى (موهەنەد رەحيم كرار) بۆ ئەوە پەيوەندى بە يانەكەيانەوە بكات.

بەرپرسانى يانەى نەصر لە لێدوانێكيان بۆ ئاژانسى هەواڵى (د.ب.أ)ى ئەڵمانى ئاماژەيان بۆ ئەوە كرد كە لەگەڵ يانەى زەوراى عێراقى گەشتوونەتە رێككەوتن بۆ ئەوەى موهەنەد رەحيم بگوێزنەوە بۆ ولاتى ئيمارات.

باس لەوەشكراوە كە بريارە سبەى موهەنەد بگاتە شارى دوبەى بۆ مەبەستى ئەنجامدانى پشكنينى پزيشكى و واژۆ كردن لەسەر گرێبەستەكە.

موهەنەد رەحيم كەرار بە يەكێك لە ياريزانە باشەكانى هەلبژاردەى عێراق دادەنرێت, لە يارى پێشوودا لە پاڵاوتنەكانى ئاسيا بۆ گەيشتن بە مۆنديال بەرامبەر هەلبژاردەى تايلەند توانى سوپەر هاتريك تۆمار بكات.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*